Accessibility links

چەندین هاووڵاتی ئەمەریکایی لە کارەساتەکەی فیستیڤاڵی ئاینی جووەکانن لە ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە


گوتەبێژێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، ژمارەیەک هاووڵاتی ئەمەریکایی لە نێو ئەو کەسانەدابوون کە بەهۆی کەوتن بەسەریەکدا لە فیستیڤاڵێکی ئاینی جووەکان گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.

بەلایەنی کەم 45 کەس لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەستداو زیاتر لە 100 کەسیش بریدنار بوون کاتێک بەهۆی قەرەباڵغییەکی زۆر لە مەڕاسیمە ئاینییەکەی چیای مەرون لە شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی خەڵکەکە کەوتن بەسەر یەکدا.

گوتەبێژەکە ڕایگەیاند " دەتوانین پشتڕاستی بکەینەوە چەندین هاووڵاتی ئەمەریکایش لە نێو قوربانییەکاندا بوون."

ئەو گوتیشی " باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی خۆجێهیدا کاردەکات بۆ ئەوەی بزانێت ئایا هیچ ئەمەریکاییەکی تر زیانی پێگەیشتووە، و بە هەموو تواناکانییەوە پشتیوانی لە لەو هاووڵاتە ئەمەریکاییانە و کەسوکاریان دەکات. بۆ ڕێزگرتن لەو خێزانانەی لەم ساتە سەختەدان، هیچ لێدوانێکی تر نادەین."

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی گوتی بەرپرسانی کونسوڵخانە لە نیویۆرک لەگەڵ چوار خێزانی قوربانی لە پەیوەندیدایە و باڵیۆزخانەکە لە ئەرجەنتین لە پەیوەندیدایە لەگەڵ یەک خێزاندا .

سەرۆک وەزیری کەنەداس ڕۆژی هەینی گوتی زانیاری پێگەیشتووە کە دوو هاووڵاتی کەنەدەی لەو کارەساتەدا گیانیان لەدەستداوە.

بەرەبەیانی هەینی لە فیستیڤاڵێکی ئاینیدالە باکوری ئیسرائیل کە دەیان هەزار جووە ئۆرتۆدۆکسەکانی تیایدا ئامادە بوون، بەهۆی قەرەباڵغییەکی زۆرو کەوتن بەسەریەکتردا بەلایەنی کەمەوە 45 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 کەسی تریش بریندار بوون. ئەم ڕووداوە بە کوشندەترین کارەساتی سڤیلی ئەو وڵاتە ناودێر کراوە.

بە پێی قسەی شایەتحاڵەکان و گرتە ڤیدیۆییەکان ڕووداوەکە لە کاتێک دەستیپێکرد کە ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە ڕێڕەوێکی هاوشێوەی تونێل گیریان خواردبوو. خەڵکەکە لە کۆتایی ڕێڕەوەکەوە کەوتن بەسەر یەکتردا لە کاتێکدا لەسەر پلیکانەکاندا خزان.

XS
SM
MD
LG