Accessibility links

بڕیارە سەرۆک بایدن لە وتارەکەیدا بۆ کۆنگرێسی ئەمەریکا تیشک بخاتە سەر ئامانجی پێکەوە کارکردن لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا


چاوەڕوان دەکرێت شەوی چوارشەممە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە وتارێکیدا لەبەردەم هەردوو ئەنجومەنی کۆنگرێس تاوتوێی ئامانجی بۆ کارکردن لەگەڵ وڵاتانی تر و ڕۆڵی ڕێبەرایەتی کردنی لە ئاستی جیهانیدا بکات.

گوتەبێژی کۆشکی سپی جین ساکی بەر لە وتارەکەی بایدن گوتی بەڵێنەکانی بایدن لە ئاستی سیاسەتی دەرەوەیی بریتی دەبێت لە " وەرگرتنەوەی پێگەی ئەمەریکا لە ئاستی جیهاندا و بەهاکانمان چین وەکو وڵاتێک." ئەو گوتیشی ڕەنگە سەرۆک باس لە ژمارەیەک ئەرکی سەرەکی سیاسەتی دەرەوەییش باکات " لە ناویاندا چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ چیندا."

هەوڵەکانی بایدن بۆ کارکردن لەگەڵ هاوپەیماناندا، کە لەم مانگەدا بریتییە لە هەمئاهەنگی کردن لەگەڵ ناتۆ بۆ کشانەوە لە ئەفغانستان، دەرچوونە لە سیاسەتە دەرەوەییەکانی چوارساڵی ڕابردووی سەرۆکی پێشوو دانۆڵد ترامپ کە سەرنجی لەسەر ئەولەویەتدان بە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا بوو.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نانسی پیلۆسی بەبۆنەی تێپەڕبوونی 100 ڕۆژی یەکەمی کاکردنی بایدنی بانگهێشتی کۆنگرێس کردووە تا وەک دەڵێت لەسەر " بۆچوونەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاسنگەکان و دەرفەتەکانی ئەم ساتەوەختە مێژوویە" بدوێت.

بڕیارە کۆمارییەکانیش هەر شەوی چوارشەممە بە وتارێک کە لەلایەن سیناتۆری کارۆلاینای باشور تیم سکۆت دەخوێندرێتەوە، وەڵامی قسەکانی بایدن بدەنەوە.

XS
SM
MD
LG