Accessibility links

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا پاش سەردانەکەی بۆ ئانکەرە بڕیاریدا خەبات بۆ مافی ژنان بکات


یەکەم سەرۆکی جێبەجێکاری ژن لە یەکێتی ئەوروپا پاش ئەوەی دوو هەفتە لەمەوبەر لە کۆبونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئەنکەرە کورسی بۆ دانەنرابوو، ڕۆژی دووشەممە بڕیاریدا لە پێناومافەکانی ژناندا خەبات دەکات.

ئۆرسولا ڤان دێرڵین، سەرۆکی کۆمسیۆن لە گفتوگۆیەدا بە تووڕەییەوە بە پەرلەمانی ئەوروپای ڕاگەیاند ڕووداوەکەی شەشی مانگی چوار کە تیایدا کورسیان بۆ ئەو دانەنابوو، لە کاتێکدا ئەردۆغان و چارلێز میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا لەسەر کورسی ئامادەکراو دانیشتبوون، نیشانەی بێ ڕێزی بوو بە ژنانی سیاسەتمەدار.

ڤان دێرڵین بە ئاماژەدان بەو پرسیارە کە ئایا ئەگەر ئەو پیاوێک بوایە هەمان شت ڕوویدەدا؟ گوتی "هیچ پاساوێکم بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ خۆم نادۆزمەوە، بۆیە وای بۆ دەچمچونکە ژنم بەو شێوەیە هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا کردوم".

گرتە ڤیدیۆییەکان لە 6 ی مانگی چواردا لە کاتی سەردانەکەیان بۆ ئەنکەرە بە ڕوونی پەشۆکانی ڤان دێر ڵین پیشاندەدات پاش ئەوەی دەبینێت دوو پیاوەکە لەسەر دوو کورسی ئامادەکراو دادەنیشن و داوا لە ئەویش دەکەن لەسەر قەنەفێکی تەنیشتی ئەوانەوە دانیشێت.

ڤان دێر ڵین بە یاسادانەرانی یەکێتی ئەوروپای ڕاگەیاند " وەکو ژنێک و وەک ئەوروپاییەک هەستم بە ئازار و تەنیایی کرد ".

ڤان دێر ڵین گوتی "من سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپام، چاوەڕێم دەکرد لە کاتی سەردانی تورکیادا وەک پێگەکەم مامەڵەم لەگەڵدا بکرێت بەڵام وانەبوو، ئەو وتیشی "ئەمە ئەوە دەردەخات کە تا چەندە پێویستە ئێمە پێشکەوین تاکوو ژنان هەمیشە و لە هەموو شوێنێک یەکسان بە پیاوان مامەڵەیان لەگەڵ دا بکرێت."

چارلێز میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا کە ئەو کات بە هۆی بێدەنگبوونی لە ئاستی ئەو ڕەفتارەیەدا ڕەخنەی زۆری لێگیرا، لە کۆبوونەوەکەی پارلماندا پەشیمانی خۆی لە دۆخەکە دەربڕی و گوتی تێدەگات کە لەوانەیە زۆرێک لە ژنانی بەو ڕەفتارە بریندار کردبێت. هەروەها ئەو بە یاسادانەرانی وت کە بەهۆی ڕەوشی خراپی ماف و ئازادییە سەرەتاییەکان، لەوانە نەبوونی مافی ژنان لە تورکیا، پەیوەندی ئابووری جدی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا قورس دەبێت.

XS
SM
MD
LG