Accessibility links

یەکەم باری پێداویستی گرنگی پزیشکی دەگاتە هیندستان


یەکەم باری پێداویستی گرنگی پزیشکی ڕۆژی سێشەممە گەیشتە هیندستان لە کاتێکدا ئەو وڵاتە بەردەوامە لە هەوڵەکانی دژ بە شەپۆلی دووهەمی کارەساتاوی کۆڤید- 19 ، بارودۆخێک کە سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە " لە ئەندازەبەدەر خەمباری" وەسفی دەکات.

فڕۆکەیەک لە بەریتانیاوە کە 100 هەواگۆڕ و 95 ئامێری ئۆکسجینی کە هەوا کۆدەکاتەوە و دەیگۆڕێت بۆ ئۆکسجین، پێش بەرەبەیان گەیشتە فڕۆکەخانەی نیودهلی. کۆمیسیۆنی باڵای بەریتانیا لە هیندستان دەڵێت کۆی نۆ فڕۆکەی گواستنەوە لەم هەفتەیەدا نزیکەی 500 ئامێری ئۆکسجین و 140 ئامێری هەواگۆڕ ڕەوانەی ئەو وڵاتەی باشوری ئاسیا دەکەن.

چەند وڵاتی تریش بەڵێنیان داوە کەرەستەی پێداویستی دەرمان ڕەوانەی هیندستان بکەن. فەرەنسا بەڵێنی داوە هەتا هەفتەی داهاتوو ئامێری ئۆکسجین و دەرمان ڕەوانە بکات، ئەڵمانیا، ئیسرائیل و پاکستانی دراوسێی و هیندستان و نەیاری لەمێژینەشی کەرەستەی خۆپارێزی و دەرمان و ئامێری تاقیکردنەوە لەگەڵ هەواگۆڕ و ئۆکسجین دەنێرن.

بەرپرسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تیدرۆس گیبریۆسس ڕۆژی دووشەممە لە ژنێڤ بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند ئاژانسی تەندروستی جیهانی ئەوی لە توانایدابێت دەیکات بۆ دابینکردنی کەرەستەی پێداویستی گرنگی تەندروستی، لە ناویاندا هەزاران ئامێری ئۆکسجین، بنکەی گەڕۆکی تەندروستی و کەرەستەی تاقیکردنەوەکان.

توشبوویەکی کۆرۆنا لە شاری ئەحمەدئابادی هیندستان
توشبوویەکی کۆرۆنا لە شاری ئەحمەدئابادی هیندستان

یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان لە کاتێکدایە کە هیندستان 323 هەزار و 144 حاڵەتی تری پشتڕاستکراوەی کۆڤیدی - 19 ی لە ڕۆژی سێشەممەدا ڕاگەیاند، کە ئەمە شەشهەمین ڕۆژی یەک لەدوای یەکە زیاتر لە 300 هەزار حاڵەت ڕابگەیەندرێت لەو وڵاتەدا. سیستەمی تەندروستی وڵات لە ڕووخانی تەواو نزیک دەبێتەوە، نەخۆشخانەکان پڕبوون لەو کەسانەی کە توشی کۆرۆنا بوون. دەسەڵاتداران ناچاربوون فارغۆنەکانی شەمەندەفەر بکەن بە نێوەندی جیاکردنەویە ئەوکەسانەی کە کۆڤید-19 یان هەیە.

ڕۆژی سێشەممە هیندستان ڕایگەیاند 2 هەزار و 771 کەس بەهۆی پەتاکە لە ماوەی 24 کاتژمێردا گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG