Accessibility links

تورکیا، پاکستان و ئەفغانستان داوا لە تالیبان دەکەن پابەندبوونی خۆی بۆ وتووێژی ئاشتی دووپات بکاتەوە


وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و پاکستان و ئەفغانستان ڕۆژی هەینی بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە کە تیایدا داوا لە تالیبانی ئەفغانستان دەکەن کە پابەندبوونی خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ ئاشتی بەردەوامی ئەفغانستان دووپات بکاتەوە.

کۆنفرانسی ئاشتی ئەفغانستان بە پشتیوانی ئەمەریکا کە بڕیاربوو لە ڕۆژی یەکشەممە لە ئەستەنبوڵ بە نێوەنگیری تورکیا، قەتەر و نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام بدرێت، بەهۆی بەشداری نەکردنی تالیبان دوا خرا. هەتا ئێستا کاتێکی دیاریکراوی نوێ بۆ ئەو کۆنفرانسە ئاشتییە دانەنراوە، بەڵام ئانکەرە دەڵێت لە پاش مانگی ڕەمەزانی پیرۆ ئەنجام دەدرێت.

پاش وتووێژەکان لە ئەستەنبوڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلو، وەزیری درەرەوەی ئەفغانستان حەنیف ئەتمار و وەزیری دەرەوەی پاکستان شان محەمەد قورەیشی دەڵێن ئەوان " ڕەخنە لە بەردەوامی توندوتیژییە زۆرەکان لە ئەفغانستان دەگرن" و گوتیشیان " جەخت دەکەنەوە لە گرنگی دەستبەێ ئاگربەست لە وڵاتەکەدا" بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژییەکان و " دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ وتووێژی ئاشتی."

XS
SM
MD
LG