Accessibility links

کاردانەوەکان لەسەر بڕیاری کشانەوەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان


ژەنەڕاڵێکی باڵای لەشکری ئەمەریکا بە یاسادانەرانی ڕاگەیاند، ئەمەریکا ڕووبەڕووی کۆسپی گەورە دەبێتەوە ئەگەر بێت و پاش کۆتاییهێنان بە پرۆسەی پلانبۆدارێژراوی کشانەوەی هێزەکان لە ئەفغانستان پێویست بکات بۆ مەمەڵە کردن لەگەڵ هەڕەشەی نوێی تیرۆر تەنانەت بۆ کاتێکی کەمیش پێویست بکات بگەڕێتەوە بۆ ئەفغانستان.

هۆشدارییەکەی ڕۆژی سێشەممەی سەرکردەی هێزەکای ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەند بەشێکی باشوری ئاسیا لە کاتێکدایە پلانداڕێژەرانی لەشکری کار لەسەر چۆنیەتی کشانەوەی هەموو 2500 بۆ 3500 سربازی ئەمەریکا لە ئەفغانستان دەکەن کە پرۆسەکە لە مانگی داهاتووەوە دەستپێدەکات و کۆتایی بە دوو دەیەی شەڕ لەو وڵاتە دەهێنێت.

ژەنەڕاڵ کێنەت مککانزی جونیەر بە ئەندامانی کۆمیتەی هێزە لەشکرییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕاگەیاند نامەوێت ئاسانی بکەم و بڵێم ئاسان دەبێت ئەو کارە بکەین. گوتیشی " ئێمە ئێستا بە هەموو تواناکانمانەوە بەدوواداچوون بۆ ئەو کێشەیە دەکەین بۆ ئەوەی ڕێگایەک بدۆزینەوە کە بە ژیرانەتریین و بێ مەترسیدارترین شێوە ئەم کارە بکەین، ئەمەش زۆر سەخت دەبێت."

مککانزی ڕۆژی سێشەممە بە یاسادانەرانی گوتی فەرمانی پێکراوە هەتا کۆتایی ئەم مانگە بژاردەکان بخاتە بەردەم وەزیری بەرگری لۆید ئۆستن.

بەرپرسانی تریش بە تاوتوێی چارەسەرەکان دەکەن. ئاماندا دۆری جێگری یاریدەدەری بەوەکالەتی وەزیری بەرگری بۆ پلان و هەڵوێستەکان ، بە یاسادانەرانی گوت " کار بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ژینگەی ئەمنی و ڕەچاوکردنی چۆنیەتی بەردەوام بوون لە فشارەکان دەکرێت " .

ئەو گوتیشی " ئەوەی دەتوانم بیڵێم لەسەر پرۆسەی بڕیاری کە سەرۆک کۆمار بە سەرکردایەتی تیمی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دای، ئەوەیە تاوتوێی بژاردە بۆ داهاتوو ئەفغانستان کراوە".

هەرچەندە لەوەتای سەرۆک جۆو بایدن لە هەفتەی ڕابردوو بڕیاری کشانەوەی تەواوی هێزەکانی لە ئەفغانستان ڕاگەیاندووە، نەبوونی زانیاری ڕوون یاسادانەرە دیموکراتەکان و کۆمارییەکان و کاربەدەستەکانی پێشووی نیگەران کردووە.

نوێترین هەڵسەنگاندنی هەواڵگریی ئەمەریکا هۆشداری دەدات بەبێ بوونی سوپای ئەمەریکا و هاوپەیمانان ، ئەگەرەکانی ئاشتی لەئەفغانستان " هەر کەم دەمێنێتەوە" و هەر جۆرە شکستێک بۆ هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستانیش دەتوانێت دەرفەت بدات بەگروپە تیرۆریستییەکانی وەک قاعیدەو دەوڵەتی ئیسلامی بۆ دووبارە سەرهەڵبدەنەوە.

بەرپرسانی هەواڵگری ئەمەریکا و ڕۆژئاوا دەڵێن هێزی ئەلقاعیدە گەیشتۆتە تەنها چەند سەد چەکدارێک لە ئفغانستان، بەڵام بەشێکی زۆریان بەردەوام لە پەیوەندییەکی باشدان لەگەڵ تالیبانداو لەهەندێک حاڵەتدا لەگەڵ پێکاتەی فەرمان و کۆنترۆڵی ئێستای تالیباندا تێکەڵدەبن.

هەروەها نیگەرانییەکی زۆریش لەمەڕ دەوڵەتی ئیسلامی- خوراسان، هەیە لە کاتێکدا بە بەشێکی ئەفغانستانی ئەو گوروپەکە دادانرێت. کاربەدەستانی هەواڵگیری دەڵێن نزیکەی هەزار بۆ دووهەزارو پێنج سەد چەکداری هەیە و هێشتا خواستی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆستیان هەیە لە دژی ڕۆژئاوا.

هەندێک لە بەرپرسانی باڵا لەوانە بەڕێوەبەری دەزگای CIA نیگەرانی خۆیان دەربڕیووە لەوەی بتوانن بەبێ بوونیان لەوێ بتوانن شوێن ئەو گروپانە ئاشکرا بکەن.

بەڕێوەبەری دەزگای CIA لە هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند " توانایی حکومەتی ئەمەریکا بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و کارکردن دژ بە هەڕەشەکان لاواز دەبێت، زۆر بە سادەیی ئەمە ڕاستیەکەیە."

ڕیچارد مایرس ژەنەڕاڵی خانەنشینی چوار ئەستێرە و لە ساڵانی سەرەتای شەڕی ئەمەریکا لە ئەفغانستان وەک سەرۆکی ستونە هاوبەشە لەشکرییەکان خزمەتی دەکرد، ڕایگەیاند "لە کاتێکدا ڕەنگە چەند ڕێگایەک بۆ قەرەبووکردنەوەی نەبوونی هەواڵگیریەکان هەبێت، بەڵام ئەمە نیگەرانییەکی ڕەوایە."

XS
SM
MD
LG