ڕۆژی شەممە سەدان لە ئەندامانی لەشکر بە ڕێپێوان بەرەو ئەو شوێنەی کۆشکی ویندسەر ڕۆشتن کە لەوێ ڕێزلێنانی تایبەت بۆ شازادە فیلیپ وەک پیاوێکی "بوێر، بەهێز و خاوەن باوەڕ" سازکرا لە مەڕاسمێکدا کە بۆ هەردوو خزمەتەکەی لە هێزی دەریایی شاهانە و پشتگیریکردنی بۆ شاژن ئێلیزابێتی دووهەم لە ماوەی 75 ساڵی ڕابردوودا سوپاسی کرا.
فلیپ کە ڕۆژی 9 ی مانگی چوار لە تەمەنی 99 ساڵیدا و پاش 73 ساڵ هاوسەرگیری لەگەڵ شاژن، کۆچی دوایی کرد لە گۆڕستانی شاهانە لە کۆشکی ویندسەر بە خاک دەسپێردرێت پاش ڕێوڕەسمە نەریتییە لەشكری و شاهانەکە.
بەهۆی ڕێوشوێنەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بری ئەوەی هەر 800 کەسەکەی کە لە ڕێوڕەسمەکە ئامادە دەبن بچنە ژوورەوە تەنها 30 کەس دەچێتە نێو هۆڵی سان جۆرجی کۆشکەکە، ئەوانەش بریتی دەبن لە شاژن، هەر چوارمنداڵەکانی و هەر هەشت نەوەکانی.
لەژێر تیشکی خۆرەتاوی بەهاردا، هەندێک لە خەڵکی ناوچەکە لە ڕۆژی شەممەدا لە دەرەوەی کۆشکەکە وەستان بۆ ئەوەی گوڵ دانێن، بەڵام خەڵک بە زۆری داواکاری پۆلیس و کۆشکەکەیان بەجێگەیان بۆ کۆنەبوونەوەیان بە هۆی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆناوە.
مەڕاسیمەکە لە ڕێگای کەناڵەکانی تەلەفیزیۆنەوە پەخش دەکرێت. کاسکێتەکەی فلیپ سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە لە پەرستگای تایبەتی خێزانی شاهانەوە گوازراوەیەوە بۆ هۆڵی ناوەندی کۆشکەکە بۆ ئەوەی تا پاش نیوەڕۆ لەوێ بێت بۆ ڕێزلێنان. کاسکێتەکەی بە شتی تایبەتی خۆی ڕازابۆوە کڵاوی هێزی دەریای شاهانەو شمشێر و گوڵی لەسەر دانرابوو.