Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: برسێتی و دەستدرێژییەکان لە هەرێمی تیگرای لە زیادبووندایە


سەرۆکی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە هۆشداری دا کە لە ئێستادا بارودۆخێکی خراپی ناوچەی تیگرای باکوری ئیتیۆپیا بەرەو خراپتر دەچێت هاوکاتی ناکۆکی پێنج مانگە، بەرزبوونەوەی برسێتی، توندوتیژی سێکسی و هیچ نیشانەیەکیش بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئیریتریا نییە.

مارک لۆکۆک لە کۆبوونەوەیەکی داخراوی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕایگەیاند نوسینگەکەی هواڵی لە برسا مردنی خەڵکی پێدەگات.

بە پێی ئەو لێدوانەی کە کۆپییەکی دەستی دەنگی ئەمەریکا کەوتووە لۆکۆک بە ئەندامانی ئەنجومەنەکەی ڕاگەیاندووە " لەم هەفتەیەدا یەکەم ڕاپۆرتمان پێگەیشت کە چوار ئاوارەی ناوخۆ بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە. پاشان ڕاپۆرتێکمان ئەم بەیانییە پێ گەیشت کە 150 کەس لە ئوفلا ی سەر بە مکێڵ بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە." ئەو گوتیشی " ئەمە دەبێت هەموومان ئاگادار بکاتەوە نیشانەی ئەوەیە کە ئەگەر کاری زیاتر نەگیرێتە چی ڕوودەدات.برسیکردن وەک چەکی شەڕ پێشێلکارییە".

مکێڵ پایتەختی هەریمی تیگرایە. ئەوە ناوچەیە لە مانگی 11وە بووەتە چەقی دوژمنکارییەکان، کاتێک وەک حکومەتی فیدڕاڵی دەڵێت چەکدارانی بەرەی گەلی ئازادی تیگرای (TPLF ) هێرشیان کردە سەر بنکەکانی لەشکری حکومەت لە ناوچەکە. سەرۆک وەزیری ئیتیۆپیا ئابی ئەحمەد دەڵێت، ئەو هێرشە فشاری بۆ حکومەتەکەی هێنا کە هێرشێکی سەربازی بۆ دەرکردنی ئەو گروپە ئەنجام بدات.

لۆکۆک ڕایگەیاند ، دەزگای کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئیتیۆپیا مەزەندە دەکات لە کۆتایی مانگی 3 وە یەک ملیۆن و 7 سەد هەزار کەس لە تیگرای لە ماڵەکانیان ئاوارە بوون .

لەو کاتەوە سەدان هەزار کەس لە ڕۆژئاوای تیگرای هەڵاتوون، لە کاتێکدا ڕێگریش لە بەشیکی زۆری گوندنیشینەکان کراوە.

لۆکۆک وتی کە کارمەندانی فریاگوزاری زەحمەتە بۆیان بگەن بە کەسانی کەم دەست و لاواز، چونکە "زۆرینەی هەرە زۆری" تیگرای بە تەواوی یان بەشێکی زۆری دەستیان ڕاناگات بە کارمەندانی فریاکەوتن بەهۆی شەڕەکە یان ڕێگریکردن لێیان.

XS
SM
MD
LG