Accessibility links

دوا زانیاری لەسەر تەقینەوەکەی ناوچەی سەدری بەغدا


پۆلیسی عێراق و سەرچاوەکانی تەندروستی ڕادەگەیەنن بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەکی حەبیبییەی ناوچەی سەدری بەغدا 4 کەس گیانیان لە دەستداوەو 17 کەسیش بریندار بوون.

پۆلیس ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە لە بازاڕێکی قەرەباڵغی کۆنەفرۆشی لەو ڕوویدا کە لەو ناوچەیەی کە زۆربەی دانیشتوانەکەی شیعەن.

لە بەیاننامەیەکی لەشکری عێراقدا هاتووە، بەهۆی تەقینەوەیەک لە بازاڕێکی ڕۆژهەڵاتی بەغدا کەسێک کوژراوەو 12 کەسیش بریندار بوون و چەندین ئۆتۆمبێلیش گڕیان گرتووە.

شایەتحاڵەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێن کە دووکەڵێکی ڕەش لە شوێنی بازاڕەکەوە بووەتەوەو ئامبولانسەکان بەپەلە بۆ ڕزگارکردنی بریندارەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

کردەوە خۆکوژییەکان، کە پێشتر نزیکەی رۆژانە لە پایتەختی عێراق روویان دەدا، لەم ساڵانەی دوایدا راوەستان،پاش ئەوەی لە ساڵی 2017 داعش شکستی پێهێنرا، و باری ئاسایشی عێراق بە شێوەیەکی گشتی باشتر بوو.

هێرشێکی خۆکوژی دەگمەن کە داعش بەرپرسیارێتی لە ئەستۆگرت لە مانگی یەک دا بازاڕێکی قەرەباڵغی بەغدای هەژاند و بەلایەنی کەم32 کەسی تێدا کوژران و ئەوەش گەورەترین تەقینەوەبوو لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لە عێڕاق ڕووبدات.

XS
SM
MD
LG