میدیای دەوڵەتی ئێران دەڵێت ڕۆژی سێشەممە تاران ڕایگەیاند دەستدەکات بە پیتاندنی یۆرانیۆم تا ئاستی لە سەدا 60 ، دوو ڕۆژ پاش تەقینەوەیەک کە دەڵێت ئیسرائیل ئەنجامی داوەو زیانی بە دەزگای پیتاندنی ناتانز گەیاندووە.
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی بەبێ ئەوەی کاتەکەی ڕوون بکاتەوە ڕایگەیان " جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی عەباس ئاراقچی لە نامەیەکدا بۆ ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاستی لەسەدا 60 دەستپێدەکات."
هەنگاوێکی لەم جۆرە ئێران نزیکتر دەکاتەوە لە ڕێژەی یۆرانیۆمی پیتێندراو بۆ لە ئاستی لەسەدا 90 کە بۆ مەبەستی لەشکری بەکاردێت.
ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا و ئێران دەستیان کردووە بە وتووێژی ناڕاستەوخۆ لە نەمسا بە مەبەستی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی کە ئەمەریکا لە ساڵی 2018 لێی کشایەوە.