Accessibility links

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا بەرز بووەتەوە


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مردن بەهۆی ڤایرۆسەکە لە سەرانسەری جیهاندا بەرزبووەتەوە، بەشێکی بەهۆی ئەوەی وا بیردەکرێتەوە هەر کە ڤاکسینەکە وەرگیرا ئیتر ڤایرۆسەکە بڵاو نابێتەوە. نوێترین ڕاپۆرتی WHO پشتڕاستی دەکاتەوە زیاتر لە 133 ملیۆن و 500 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە لەوانەوانەش دا نزیکەی 3 ملیۆن کەس گیانیان لەدەست داوە.

داتاکان نیگەرانی لەمەڕ بەرزبوونەوەی حاڵەتەکان لە تەواوی جیهاندا نیشان دەدەن، لە کاتیکدا ئافریکا بە ڕێژەیەکی کەم کەمترە لە وڵاتانی تر. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆکاری ئەم بەرزبونەوەیە بۆ چەند فاکتەرێک دەگێرێتەوە ، لەوانە زیادبوونی جۆرەکانی ڤایرۆسەکە ، جێبەجێنەکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی تەندروستی گشتی و دەستپێکردنەوەی ژیانی ئاسایی کە خەڵکی پاش ماوەیەکی زۆر لە قەدەغەکردنی هاتووچۆکان تێکەڵ بوونەتەوە.

مارگرێت هاریس گوتەبێژی WHO یەکێک لە گرفتەکانی تر بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە خەڵکی وا دەزانن هەبوونی ڤاکسینەکە کۆتایی بە قەیرانەکە دەهێنێت.

ئەو دەڵێت " خەڵکی بە هەڵە تێگەیشستوون، وا دەزانن ڤاکسین گواستنەوەی ڤایرۆسەکەش ڕادەگرێت. لە ڕاستیدا وا نییە. ڤاکسینەکە بۆ کەمکردنەوەی نەخۆشکەوتنی قورسە بەهۆی ڤایرۆسەکەو بۆ ئەوەیە ژمارەی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکە کەمبێتەوە."

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت نزیکەی 670 ملیۆن کەس لە جیهاندا دژ بە ڤایرۆسەکە کوتراون. هەرچەندە زۆربەی ئەو ژمارەیەک لە وڵاتە دەوڵەمەندەکانن. بۆیە ڕێکخراوەکە هۆشداری دەدات کێشەیەکی زۆری کەمی ڤاکسین هەیە.

هاریس گوتی هەندێک وڵات ناتوانن هەڵمەتەکانی کوتانی کۆڤید - 19 دەستپێبکەن بەهۆی مەترسییەکانی کورتهێنانی ژمارەی ڤاکسینەکان بە تایبەتی لە وڵاتانی گەشەسەندوودا.

XS
SM
MD
LG