Accessibility links

بە مەبەستی هاندانی خەڵکی تا دەستیان بشۆن ڕێکخراوێکی خێرخوازی لە کینیا سابون لە سەوزە دروست دەکات


لە ناوچەی هەژارنشینی سۆیتۆ لە نایرۆبی خۆبەخشان سابوون لە سەوزە دروست دەکەن.

ئامانج لەم کارە ئەوەیە کە سابون بۆ دانیشتوان دابین بکرێت تا بتوانن دەستیان بشۆن و ڕێگری لە بڵاوبوونەوی ڤایرۆسی کۆڤید-19 بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ساڵی ڕابردووی یونیسێف نزیکەی لە 86٪ خەڵکی کینیا بە زەحمەت دەتوانن ڕۆژانە دەستیان ڕابگات بە سابون و ئاو.

ئەمەش زیاتر لە 70 هەزاری ناوچەی سۆیتۆش دەگرێتەوە. پیتەر ماینا یەکێکە لەو دانیشتوانە ئەو دەڵێت " لە ئێستادا من هەندێک پارەم دەستدەکەوێت بۆ تێرکردنی خێزانەکەم، ئایا سابونی پێبکڕم یان خواردن بۆ منداڵەکانم؟"

بۆ کەسانی وەک ماینا ، خێرخوازی کینیا وەک متمانەی منداڵی تولیندە بۆشاییەکە پڕ دەکەنەوە. بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە بەناوی نۆئێل خەتوشی دەڵێت ئاستی هەژاری لە ناوچە زۆر هەژارنشینەکاندا بەربەرەکانی دژ بە کۆرۆنا سەختتر دەکات.

نوێل دەشڵێت"خەڵکی ئەم ناوچەیە، پارەیان نییە بۆ کڕینی سابوون بۆ ئەوەی دەستیانی پێ بشۆن، وەک دەبینن هەندێکیان تەنانەت ئاویشیان نییە تا دەستیانی پێبشۆن. بەڵام کە سابونەکەی پێ دەبەخشین، هانی خەڵک ئەدەین بە بەکارهێنانی سابوون دەستەکانیان بشۆن داواکاری لەسەری زۆرە، بەڵام کەرەستەکان زۆر کەمن، چونکە ناتوانم هاوکاری هەمویان بکەم."

بە گوێرەی ڕاپۆرتی نێوەندی لێکۆڵینەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی جۆنهۆپکینس، کینیا نزیکەی 141 هەزار حاڵەتی پشتڕاستکراوی کۆڤید-19 و زیاتر لە 2200 حاڵەتی مردنی بەهۆیەوە هەیە.

دەسەڵاتداران لە کۆبونەوە ناوخۆییەکاندا سابوون پێشکەش دەکەن و مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوون دەکەنەوە.

فلۆرانس سێنێلوا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ پاراستنی کۆمەڵایەتی دەڵێت " ئێمە دەتوانین بە ڕێگای کڵێساکان، بەڕێوەبەرایەتییەکان و تەنانەت بازاڕەکانیش بگەین بە خەڵکی."

ڕێنماییەکان داوا دەکەن کە کاروبارەکان شوێنی دەست شوشتن بۆ کڕیارەکانیان بپارێزێت، بەڵام دەسەڵاتداران جێبەجێکردنی ئەم یاسایە بە سەخت دەزانن. باراک ئۆنگارۆ بەڕێوەبەری ناوچەی سۆویتۆ دەڵێت " ئێمە هەوڵ دەدەین خەڵک دەستگیر بکەین بۆ ئەوەی بترسێن تا شوێنێکی دەست شوشتن دابنێن. بەڵام یەکەم ئاو هەفتەی جارێک دێت کەواتە، تۆ سێ بۆ چوار دەبەت هەیە بۆ پڕکردنەوەی کاتێک ئاوەکەتان هێنا، ئایا بۆ دەست شوشتن دایدەنێیت یان دەیبەیتەو بۆ ماڵەوە بۆ خواردنەوەو خۆشوشتن؟"

تاکو ئەو کاتەی ڤاکسین دەگاتە ئەو وڵاتە، شوشتنی دەست، دەمامک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی باشترین ڕێگان تا دانیشتوان خۆیان دووربگرن لە کۆڤید-19

XS
SM
MD
LG