Accessibility links

بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران


ڕۆژی پێنجشەممە حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران لە دوو ملیۆن کەس تێپەڕی کرد و وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکە دەڵێت لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 22 هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون لە کاتێکدا حکومەت پلانی ڕێوشوێنی توندی داناوە بە مەبەستی کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

گوتەبێژی وەزارەتەکە سیما سادات لاری بە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ڕاگەیاند " بەداخەوە لە دوێنێوە 118 کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە بەمەش کۆی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 63 هەزارو 884 کەس.. ژمارەی ئەو کەسانەی کە توشی ڤایرۆسەکەش بوون گەیشتە دوو ملیۆن و 6 هەزارو 934 کەس کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە 22 هەزار و 583 حاڵەتی نوێ هەبوون."

میدیاکانی دەوڵەتی ئێران رایاندەگاند، بازاڕی گەورەی تاران و چەندین بازاڕی دیکە بۆ ماوەی دوو هەفتەیە داخراون، پاش زیادبوونی خێرای حاڵەتەکان لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا.

XS
SM
MD
LG