Accessibility links

عێراق و دیالۆگی ستراتیژی لەگەڵ ئەمەریکا

عێراق و دیالۆگی ستراتیژی لەگەڵ ئەمەریکا
please wait

No media source currently available

0:00 0:40:06 0:00

بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک جۆو بایدن، بڕیارە ڕۆژی 7ی ئەم مانگی چوارە، یەکەم گەڕی دیالۆگی ستراتیژی خۆی لەگەڵ عێراقییەکاندا دەستپێبکات. عێراقییەکان دەخوازن لە چوارچێوەی ئەم دیالۆگەدا پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ ئەمەریکادا ڕێکبخەنەوە.

ئایا دیالۆگی ستراتیژیی ئەمەریکایی و عێراقی هیچ شتێک لە ڕەوشی سیاسی عێراق دەگۆڕێت؟
ئایا ئەمەریکا ستراتیژییەتیکی دیاریکراوی هەیە بۆ عێراق تا بگوترێت، بۆیە دیالۆگی ستراتیژی گرنگە؟
ناکۆکییە سیاسییەکانی ناو عێراق چەندێک کاریگەری دەبێت بەسەر دیالۆگی ستراتیژی ئەمەریکا و عێراقەوە؟
لەگەڵ هەبوونی هێزە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراقدا، ئایا بەغدا دەتوانێت ببێتە هاوپەیمانێکی ڕاستەقینەی واشنتۆن؟
ئایا بەرەنجامەکانی دیالۆگی ستراتیژی، ڕۆڵی ئێران لە عێراقدا کەم دەکەنەوە؟
شوان زوڵاڵ، شیکەرەوەی سیاسی و ئابوری، لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش دەداتەوە.

کۆمێنتی خۆت لە ڕێگەی فەیسبوکەوە بنووسە

XS
SM
MD
LG