Accessibility links

بەهۆی ڕووداوێکی شەمەندەفەر لە تایوان دەیان کەس گیانیان لەدەستدەدەن


بەلایەنی کەم 36 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی تریش بریندار بوون پاش ئەوەی ئەمڕۆ هەینی شەمەندەفەرێکی پڕ لە خەڵکی لە نێو تونێلێک لە ڕۆژهەڵاتی تایوان لە سەر ڕێڕەوەکەی دەرچوو.

بەلایەنی کەم 70 سەرنشین هێشتا لە نێو فارغۆنەکانی نێو تونێڵەکە گیریان خواردووە و نزیکەی 60 کەسی تریش بە پەلە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە لە کاتێکدا تیمەکانی بەهاناچوون هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ دەرهێنانی ئەوانی تر.

دەسەڵاتدارانی تایوان گوتیان کە بارهەڵگرێکی بیناسازی ڕەنگە بووبێتە هۆی ئەو ڕووداوەی کە لە نزیک شاری هوالینی کەناری ڕۆژهەڵات ڕوویداوە.

پێکدادانەکە بە خراپترین کارەساتی شەمەندەفەری تایوان لە ماوەی 4 ساڵی ڕابردوودا دادەنرێت.

ئەو شەمەندەفەرە لە تایپییەوە بەرەو تایتونگ دەچوو کە بەشێکی زۆری سەرنشینەکان گەشتیاربوون.

XS
SM
MD
LG