کوشتنەکان لە کامپەکەدا بە چەکی سوک ئەنجامدراون، ئەو کەسانەشی کە کوژراون دەستبەجێ لە کەناڵی تلگرامی سەر بە داعش بڵاوکراونەتەوە.
یەکێک لە کوژراوەکان گەنجێکی تەمەن 14 ساڵە لە بنەماڵەی شیتاتە لە دێرەزۆر، کاتێک هاتۆتە ناو کەمپەکە لەلایەن شانەی چەکدارانی داعشەوە کوژراوە، بنەماڵەکەی کە هەواڵی کوشتنیان بیستووە هاتوون تەرمەکەی ببەنەوە.
بەپێی زانیارییەکانیش هەموویان بە هەمان جۆری چەک دەکوژرێت.
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەناو کامپی هۆل، هێزە ئەمنییەکان بە پشتیوانی هەسەدە تا ئێستا 53 چەکداری داعشیان دەستگیرکردووە، کە 5 لەوانە شانە نهێنیەکانی داعشیان لەناو کامپەکەدا بەڕێوەبردوە.
بە وتەی بەرپرسانی ئەمنی باکوری سوریا جموجۆڵی شانەکانی داعش و کوشتنەکان لەناو کامپەکەدا هاوکاتە لەگەڵ چالاکی خانەکانی داعش لە دێرەزۆر، کە پەیوەندی نێوان شانە نهێنیەکانی ناو کامپەکە و دێرەزۆریان پشتڕاستکردەوە.

کۆمێنتی خۆت لە ڕێگەی فەیسبوکەوە بنووسە