Accessibility links

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی: ئێران ئامێری پێشکەوتووی پیتاندنی یۆرانیۆم لە دامەزراوەی ناتانز زیاد دەکات


کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرۆسەی قۆناغبەندی چوارهەمیدا دەستیکردۆتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە دامەزراوەی ناتانز کە لە ژێر زەویدایە، بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی.

ئەم هەنگاوەی تاران پێشێلکردنێکی تری ڕێککەوتنە ناوکییەکەیە کە ئێران ساڵی 2015 لەگەڵ زلهێزەکانی جیهاندا مۆری کرد.

بۆ ئەم پیتاندنە وەک لە ڕاپۆرتەکەی ئەم دەزگا چاودێرییەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، تاران ئامێری پێشکەتووی (IR-2M) ی بەکارهێناوە.

ئەمەش نوێترین هەنگاوی ئێرانە بە مەبەستی زیادکردنی فشارەکان لەسەر جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە دوو ڕەهەندی قەیرانی بنبەستی ئەوەی کێ پێویستە هەنگاوی بەرایی بنێت بۆ بوژاندنەوەی ئەو ڕێککەوتنە ناوکییەی کە بۆ مەبەستی سنوردارکردنی تواناییەکانی ئێران بووە لەوەی بگاتە دروستکردنی بۆمبی ناوکی.

ئەو رێککەوتنە چەند سنوورێکی بۆ چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران دانابوو کە لە ساڵی 2019وە دەستی بە پێشێلکاریی کرد لە بەرامبەر کشانەوەی بەڕێوەبەرایەتی پێشوی دانۆڵد ترامپلە رێککەوتنەکە، هەروەها دووبارە سەپاندنی سزاکانی ئەمەریکا دژی کۆماری ئیسلامی کە بەپێی رێککەوتنەکە هەڵگیران.

ئەم مامەڵەیە تەنیا ڕێگە بە ئێران دەدات بە سەنتەرفیوجەکانی نەوەی یەکەمی کە بە IR-1ناسراوە لە دەزگاکانی لە ناتانز کار بکات. ساڵی ڕابردوو تاران دەستی کرد بە زیادکردنی سەنتەرفیوجێکی پێشکەوتووتر لەوێ کە توانای پیتاندنی زۆر IR-1 زیاترە.

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتێکی نهێنیدا کە بەرواری چوارشەممەی لەسەرە و دەستی ڕۆیتەرز کەوتووە دەڵێت " لە 31 ی سێی 2021 دا دەزگای پیتاندنی یۆرانیۆم ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە : ئێران دەستی کردووە بە پێدانی سروشتی UF6 بۆ پڕکردنی 174 سەنتەرفیوجی IR-2."

XS
SM
MD
LG