Accessibility links

عێراق پێنج ڕێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ سعودیە واژۆ دەکات


سەرۆک وەزیری عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە گەڕایەوە بۆ بەغدای پایتەخت پاش سەردانەکەی بۆ عەرەبستانی سعودیە کە لەوێ پێنج ڕێککەوتن و یاداشتانەمی ڕێککەوتنی لە نێوان هەردوو وڵات مۆر کرا.

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیری عێراق مستەفا کازمی لە پۆستێکیدا لە فەیسبووک ئاماژەی بەوە کردووە کە پێنج ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات مۆرکراوە.

هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کە چەند خاڵێک لە خۆ دەگرێت خاڵەکانیش بریتین لەمانە:

یەکەم- دامەزراندنی سندوقێکی هاوبەشی عێراق و سعودیە کە سەرمایەکەی بە سێ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت ئەمەش وەک بەشدارییەکی سعودیە لە زیادکردنی وەبەرهەمهێنان لە بوارەکانی ئابوری لە عێراقدا بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندی ئابوری هەردوو وڵاتدا بێت.

دووهەم- هاوکاریکردن لە بوری وزە و هەوەها هەماهەنگی کردن لە هەڵوێستەکانیاندا سەبارەت بە بابەتەکانی پەیوەست بە پترۆلەوە لە نێو ڕێکخراوەکانی وڵاتانی هەناردەی نەوەت لەوانەدا ئۆپیک.

سێهەم- جێبەجێکردنی پرۆژەی بەستنی کارەبای نێوان هەردوو وڵات.

چورهەم- زیادکردنی هەماهەنگی لە بوارەکانی دیپلۆماسیدا.

پێنجهەم- زیادکردنی دەرفەتەکانی وەبەرهەمهێنان بۆ کۆمپانیا سعودییەکان و بانگهێشتکردنیان بۆ زیادکردنی کارەکانیان لە عێراق.

لە میانەی سەردانە مێژوویەکەی بۆ عەرەبستانی سعویە مستەفا کازمی ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمان کۆبۆوە و جەختیان کردەوە لە گرنگی پەیوەندییە دوولایەنەکان و دۆزینەوەی ڕێگاکان بۆ هاوکاری سیاسی و ئاسایشی هەرێمی.

XS
SM
MD
LG