Accessibility links

کۆمپانیای دەرمانسازی فایزەر دەڵێت ڤاکسینەکەی دژ بە کۆڤید-19 بۆ نەوجەوانانیش کاریگەرو سەلامەتە


کۆمپانیای دەرمانسازی فایزەر و بایۆنتێک ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند ڤاکسینەکەی کۆڤید-19 ی ئەوان بۆ نەوجەوانانیش کاریگەر و سەلامەت بووە و دژە تەنەکانی لە جەستەی نەوجەوانانی تەمەن 12 بۆ 15 ساڵیش بەهێز کردووە، ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات تا هەوڵ بدەن لە ئەمەریکا بەکارهێنانی خێرای ڤاکسینەکە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا پەسەند بکرێت.

کاربەدەستە باڵاکانی کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە فایزەر هیوادارە بەر لە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خۆێندن کوتانی نەوجاوانانی ئەو تەمەنە دیاری کراوەش دەستپێبکات.

لە ئێستادا ڤاکسینی فایزەر بۆ کەسانی تەمەن 16 ساڵ بەسەرەوە پەسەند کراوە. لێکۆڵینەوە نوێیەکە یەکەم بەڵگەی دەخاتە ڕوو کە چۆن ڤاکسینەکە بۆ نەوجەوانانییش کاریگەری دەبێت.

کۆمپانیاکە لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت لە تاقیکردنەوەکاندا کە 2،260 نەوجەوانی تەمەن 12 بۆ 15 ساڵان بەشدار بوون 18 کەس لەو گروپەی کە ڤاکسینە ناڕاستەکەیان لێدرابوو توشی کۆڤید 19 بوون بەڵام ئەوانەی ڤاکسینە ڕاستەکەیان لێدرابووکەسیان توشی ڤایرۆسەکە نەبوون. ئەمەش وای کرد ئەنجامی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە بۆ نەوجەوانان 100% کاریگەر بێت.

XS
SM
MD
LG