Accessibility links

ژنێک لە دژی داعش جەنگا و لە تورکیا سزای زیندانی هەتاهەتایی درا


ژنێک لە دژی داعش جەنگا و لە تورکیا سزای زیندانی هەتاهەتایی درا
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:38 0:00

ژنێک لە هێرشی تورکیا بۆ سەر شاری سەرێکانی بە برینداری لەناو خاکی سوریا لەلایەن چەکدارانی سەر بە تورکیا بە دیل گیرا، چیچەک گوازرایەوە بۆ تورکیا و دادگای تورکیا زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاند، بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی یوئێن، ئەمە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان.

یەپەژە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ دەنگی ئەمریکا، پرسی چیچەکی هەڵسەنگاند.
نارین عەبدوڵا وتەبێژی یەپەژە دەڵێت، سەدان کورد سزای زیندانی هەتاهەتایی دراون لە تورکیا، چونکە لە تورکیا هەموو سزایەک بۆ کورد کراوەیە.
دەشڵێت کەیسی چیچەک کەیسی هەموو ژنانی جیهانە کە لە دژی داعش شەڕیان کردووە و لە ئێستادا سزا دەدرێت.
نارین ئاماژەی بەوەشکرد "هەڤاڵمان چیچەک کۆبانی بۆ پاراستنی خاکی ئەم وڵاتە و پاراستنی گەل و کۆمەڵگە، بۆ پاراستنی بەهای مرۆڤایەتی، لەناو ڕیزەکانی یەپەژەدا تێکۆشانێکی گەورەی کرد".
ژنێک لە دژی داعش جەنگا.
یەپەژە جەختی لەوە کردەوە، شەڕڤانەکانیان کە بەرگرییان دەکرد لە پاراستنی خاکەکەیان بە دیل گیران، هەروەها هیچ کات هێرشیان نەکردە سەر تورکیا.
دەشڵێت" دەمەوێت ئەوە بڵێم کە تورکیا تۆڵەی شکستی هێزەکانی داعشی خۆی دەکاتەوە.

کۆمێنتی خۆت لە ڕێگەی فەیسبوکەوە بنووسە

XS
SM
MD
LG