Accessibility links

بەهۆی ڕووخانی باڵەخانەیەک لە میسر پێنج کەس گیانیان لەدەستدەدەن


کاربەدەستان لە میسر ڕادەگەیەنن باڵەخانەیەک سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە لە پایتەختی وڵاتەکە ڕووخاوەو بەلایەنی کەم پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان کە بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز قسەیان کردووە، چەندین کەس لەژێر داروپەردوی ئەو باڵەخانەیە لە قاهیرەدا گیریان خواردووە.

کارمەندانی فریاکەوتن لە شوێنی ڕووداوەکەن بۆ هەوڵەکانی بەهاناچوون.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆکاری ڕووخانی ئەو باڵەخانەیە نەزانراوە.

ئەم ڕووداوە لە میسر ڕۆژێک پاش ئەوە دێت کە ڕۆژی هەینیش بەهۆی ڕووداوێکی شەمەندەفەرەوە 32 کەس گیانیان لەدەستداوە 165 کەسیش بریندار بوون.

کاربەدەستان دەڵێن کەسانێکی نەناسراو " برێکی حاڵەتی نائاسایی" یان لە یەکێک لە شەمەندە فەرەکان ڕاکێشاوە ئەمەش بۆتە هۆی ڕاوەستانی شەمەندەفەرەکە و شەمەندەفەری دووهەم کە لەسەر هەمان ڕێڕەو بووە لە داوە لێی داوە.

XS
SM
MD
LG