Accessibility links

ڕووداوێکی شەمەندەفەر لە میسر دەیان قوربانی لێدەکەوێتەوە


بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی میسر دەڵێن ڕۆژی هەینی بەهۆی ڕووداوێکی شەمەندەفەر لە ناوڕاستی واڵاتەکە بەلایەنی کەم 32 کەس کوژران و 91 کەسی تریش برینداربوون .

کاربەدەستان دەڵێن کەسانێکی نەناسراو " برێکی حاڵەتی نائاسایی" یان لە یەکێک لە شەمەندە فەرەکان ڕاکێشاوە ئەمەش بۆتە هۆی ڕاوەستانی شەمەندەفەرەکە و شەمەندەفەری دووهەم کە لەسەر هەمان ڕێڕەو بووە لە داوە لێی داوە.

نووسینگەی داواکاری گشتی ڕایگەیاند فەرمانی لێکۆڵینەوە کردنی لەو ڕووداوەی کە لە نزیک شارۆچکەی تەحتا لە نزیک ڕووباری نیل ڕوویداوە بکرێت. ئەو شوێنەی کە ڕووداوەکە لێی ڕوویداوە نزیکەی 365 کیلۆمەتر دوورە لە باشوری قاهیرەی پایتەختەوە.

سەرۆکی میسر عەبدول فەتاح ئەلسیسی دڵگرانی خۆی بەهۆی ڕووداوەکە ڕاگەیاند و لە تویتێکدا ڕایگەیاند سەرۆکایەتی وەزیران و هەمو دەزگا پەیوەندارەکانی ڕاسپاردووە بەرەو شوێنی ڕووداوەکە بڕۆن و سەرپەرشتی کارەکانی بەهاناچوون بکەن. و دەشڵێت داوای کردووە ئاگادار بکرێتەوە لە هەمو پێشهاتەکان و ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە ڕووداوەکەوە " تا سزای توندی ئەو کەسانە بدرێت کە بوونە هۆی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنەی کە لە ئەنجامی کەمتەرخەمی یان گەندەڵەوە بووە".

وەزیری گواستەنەوەی میسریش دەڵێت فەرمانی کردووە هەردوو شوفێری شەمەندەفەرەکان دەستبەسەر بکرێن.

میسر یەکێک لە کۆنترین و گەورەترین تۆڕەکانی هێڵی ئاسنی ناوچەکەی هەیە و زۆرجاریش ڕووداوی شەمەندەفەر تیایدا ڕوودەدات.

کوشندەترین کارەساتی شەمەندەفەری ئەو وڵاتەدا لە ساڵی 2002 ڕوویدا کاتێک ئاگرێک لە هەر حەوت فارغۆنەکەیشەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگر بەربوو بەلانیکەمەوە 360 کەس گیانیان لەدەست دا.

XS
SM
MD
LG