Accessibility links

کۆڵبەرە کوردەکانی سەر سنور و مەترسیەکانی بەردەمیان


کۆڵبەرە کوردەکانی سەر سنور و مەترسیەکانی بەردەمیان
please wait

No media source currently available

0:00 0:25:12 0:00

کۆڵبەرە کوردەکانی سەرسنور و مەترسیەکانی بەردەمیان دۆکۆمێنتاریـیەکە سەبارەت بە بارودۆخی کۆڵبەرانی کورد لەسەر سنوری نێوان ئێران و عێراقدا، لەگەڵ ئەوەی بەردەوام ڕووبەڕوی کوشتن و خنکان و ڕەقبوونەوە دەبنەوە بەڵام خراپی دۆخی ژیانیان و نەبوونی کارێکی دیکە ناچاریان دەکات بەردەوام بن لە کۆڵبەری.

وەک خۆیان دەڵێن بۆ پەیداکردنی پاروێک نان بۆ منداڵەکانیان ڕێگایەکی پڕ لە مەترسی دەبڕن، ئەگەرچی ڕەنگە جارێکی تر نەگەڕێنەوە بۆماڵەکانیان.
سەرەڕای ئەوەش پاسدارانی ئێرانی سەر سنور لەبەرامبەر کۆڵبەرە کوردەکاندا سڵ لە هیچ شتێک ناکەنەوە و بەردەوامن لە تەقەلێکردنیان و کوشتنیان، بڕینی ڕێگەیەکی نا یاسایی لەم جۆرە هەزاران کەسی کردۆتە قوربانی نان، ئەم ڕێگا سەخت و مەترسیدارە پیر و گەنج و هەرزەکار ناناسێت بۆ هەموویان هەر هەمان ئەو ڕێگە سەختەیە کە لەنێوان ژیان و مردندایە.
یەکێک لە کۆڵبەرەکان دەڵێت بێکاری وای لێکردووین خۆمان بخەینە ناو دەمی ئەژدیهاوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکیان بەهۆی تەقینەوەی مینەوە یەکێک لە ئەندامانی جەستەیان لە دەستداوە بەڵام هێشتا بەردەوامن لە کۆڵبەری.
زۆربەی کۆڵبەرەکانیش دانیشتووی ناوچە هەژارنشینەکانی پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێرانن و لە ڕێگەی کۆڵبەریەوە بژێوی ژیانیان پەیدا دەکەن.

کۆمێنتی خۆت لە ڕێگەی فەیسبوکەوە بنووسە

XS
SM
MD
LG