Accessibility links

کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و تورکیا


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و تورکیا ڕایانگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن و وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو کۆبونەتەوە بۆ تاوتوێکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوانیان لەسەر کڕینی سیستمی بەرگری S-400ی ڕوسیایی لەلایەن تورکیاوە.

ئەم وەزیرانە کە لە پەراوێزی کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە بروکسڵ کۆبونەوە هەروەها باسیان لە شەڕی سوریا و لیبیاش کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن لە تویتێکا دەڵێت " ئەمڕۆ لە بروکسڵ چاوم بە مەولود چاوشئۆغڵو کەوت. چاوەڕوانی هاوکاری بەردەوام دەکەم لەلایەن تورکیای هاوپەیمانی ناتۆمان لە شەڕی دژە تیرۆردا، و پشتیوانی خۆمان نیشتاندا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ یۆناندا و جەختمان لە گرنگی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ کردەوە."

وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوشئۆغڵوش لەوبارەیەوە تویتێکی کردووەو دەڵێت " هەموو لایەنەکانی پەیوەندییە دووقۆڵیەکانمان لە وتووێژێکی بنیاتنەردا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بلینکن تاوتوێکرد. بیروڕا گشتگیرەکانمان ئاڵوگۆڕکرد لەبارەی ئەفغانستان، قوبرس، ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، سوریا، عێراق، لیبیا و شەڕی دژە تیرۆر."

XS
SM
MD
LG