دیبلۆماتکارێکی ئەوروپی وتی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بە فەڕمی سەپاندنی سزایان بەسەر چیندا پەسەند کرد، لە ساڵی 1989 ەوە ئەمە یەکەمین جارە یەکێتی ئەوروپا سزا بەسەر چیندا دەسەپێنێت.
بەپێی سزاکان کۆمەڵێک بەرپرسی چینی خرانە لیستی ڕەشەوە، ئەوەش بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە.
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپا قەدەغەکردنی گەشت و سڕکردنی سەرمایەی چوار بەرپرسی چینی و لایەنێکیان پەسەند کرد، دواتر ناوی ئەو لایەنە ئاشکرا دەکرێت، ئەمەش بەتۆمەتی پێشێلکردنی مافی موسوڵمانەکانی ویگۆر لە شینگیانگ و سوکایەتی پێکردنیان.
نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا هەفتەی ڕابردوو سزاکانیان پەسەند کرد.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز