Accessibility links

خۆپیشاندانێک لە تایلاند توندوتیژی لێدەکەوێتەوە


دەیان خۆپیشاندەری لایەنگری دیموکراسی و ئەفسەرانی پۆلیس ڕۆژی یەکشەممە برینداربوون کاتێک پۆلیسی تایلاند گازی فرمێسکڕێژ و فیشەکی لاستیکی و تۆپەکانی ئاویان بۆ بڵاوەپێکردنی گردبوونەوەیەك لە نزیک کۆشکی گراند لە بانکۆکی پایتەخت بەکارهێنا.

پۆلیس بە لایەنی کەمەوە 20 خۆپیشاندەری بە تاوانی سوکایەتیکردن بە پاشایەتی و شکاندنی یاساکانی کۆبوونەوەی گشتی دەستگیر کرد .

جێگری سەرۆکی پۆلیسی بانکۆک پییا تاڤیچای، لە وتەیەکدا بۆ پەیامنێران گوتی توندوتیژی لە لایەنی خۆپیشاندەرانەوە دەستیپێکرد وپێویستە پۆلیس بەرگری لە یاسا بکات و گەنجینە نەتەوەییەکان بپارێزێت .بەڵام خۆپیشاندەران گوتویانە پۆلیس سەرەتا هێزێکی لە رادەبەدەری بەکارهێنا بەر لەوەی ئەوان هیچ شتێک بکەن.

ڤیدیۆکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە، وا پیشان دەدەن کە پۆلیس بەگژ خۆپیشاندەراندا ئەچنەوە، و لە خەڵک دەدەن، کە هەندێکیان ڕادەکەن و پەنا بۆ چێشتخانەیەکی مەک دۆناڵد لەو نزیکانەوە دەبەن.

جێی باسە بزووتنەوەی ناڕەزایی تایلاند لە ساڵی ڕابردوو دەستیپێکرد کە گەورەترین بەرەنگارییە بۆ حکومەتەکەی سەرۆک وەزیران دەینوێت چان - ئۆچا ، کە ژەنەراڵی خانەنشینی سوپایە و لەدوای کودەتا سەربازییەکەی ساڵی 2014 وە دەسەڵاتی گرتۆتەدەست. خۆپیشاندەرانی لایەنگری دێموکراسی داوا دەکەن سەرۆک وەزیران و حکومەتەکەی دەست لەدەسەڵات هەڵبگرن، و هەروەها داوای هەموارکردنەوەی دەستوور و چاکسازی لەدەسەلاتی پاشایەتی وڵاتەکە دەکەن .

XS
SM
MD
LG