Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامی توندوتیژی دڕندانەی سوپای میانمار شەرمەزار دەکات 


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرس بەردەوامی دڕندایەتی سوپای نێوانماری بە توندی شەرمەزارکرد، بەهۆی ئەوەی ڕۆژی هەینی بەلایەنی کەم هەشت خۆپیشاندەری دژە کودەتا لە ناوەندی شارۆچکەی ئۆنگبان لە ڕۆژهەڵاتی ناوچە شەن کوژران.

ستێفان دوجاریک وتەبێژی گۆتێرس بە ڕۆژنامەنووسانی گوت "کوشتنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و دەستگیرکردنی هەڕەمەکی، کە لە نێویاندا ڕۆژنامەنووسان هەن بە هیچ جۆرێک جێگای قبوڵکردن نییە" سوپا بەردەوامە لە پێشێلکردنی داواکاریەکان، لەوانە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان، لە پێناو کۆتایی هێنان بە پێشێلکارییەکانی مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ و گەڕانەوە بۆ سەر ڕێگای دیموکراسی.

دوجاریک ئەوەشی گوت "سکرتێری گشتی بەردەوام دەبێت لەوەستان لەگەڵ گەل و ئاواتەکانیان بۆ بەدیهێنانی میانمارێکی ئارام و سەقامگیر و گەشەسەندوو.

XS
SM
MD
LG