Accessibility links

39 خوێندکار لە کۆلیژێکی نایجیریا دەڕفێنرێن


The empty Federal College in Nigeria
The empty Federal College in Nigeria

کاربەدەستێکی حکومی ڕۆژی شەممە لە ویلایەتی کادونا لە نەیجیریا ڕایگەیاند، نۆ خوێندکاری دیکە بێ سەروشوێنن، پاش ئەوەی چەکداران هێرشیان کردە سەر کۆلێژێک لە باکوری ڕۆژئاوای نایجیریا.

بەمەش کۆی ژمارەی خوێندکارانی ونبوو بەرزبووە بۆ 39 قوتابی دوابەدوای هێرشەکەی شەوی پێنجشەممە بۆ سەر کۆلێژی فێدراڵی فۆرێستی میکانیزەیشن، ئەمەش چوارەمین جارە حاڵەتی ڕفاندنی بە کۆمەڵ لە قوتابخانەکان ڕوودەدات لە باکوری نەیجیریا لە مانگی دوانزەی ساڵی ڕابردووەوە.

ساموێل ئارووان کۆمیسیاری ئاسایشی ویلایەتی کادونا ڕایگەیاند ونبووەکان لە 23 ژن و 16 پیاو پێکهاتوون.

ئارووان گوتیشی"حکومەتی ویلایەتی کادونا پەیوەندییەکی نزیکیان هەیە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کۆلێژەکەدا، لە کاتێکدا هەوڵەکان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بەردەوامە بۆ دۆزینەوە و بەدواداچوونی ئەو خوێندکارە وونبوانە".

کۆمەڵیک چەتەی چەکدار هەڵیانکوتا بووە سەر قوتابخانەیەک لە ویلایەتی کادونە، کە دەکەوێتە دەوروبەری شارەکەوە لە نزیک ئەکادیمیایەکی سەربازی، لە دەوری کاتژمێر 11:30 ی پاش نیوەڕۆ لە ڕۆژی پێنج شەممەدا.

ئارووان ڕۆژی هەینی گوتی سوپا لە کاتژمێرەکانی بەیانی زوودا 180 کەسی ڕزگار کردوە.

XS
SM
MD
LG