Accessibility links

پشتیوانی دەروونی بۆ منداڵانی عەفرین


Mindalani Efrin
Mindalani Efrin

مانگی سووری کورد بە هاوکاری یەکێتیی ڕۆشنبیرانی عەفرین، چالاکییەکی پشتگیریی دەروونی ڕێکخست.

چالاکیەک بۆ خوێندکارانی عەفرین کە لە ئوردوگای شەهبادا دەربەدەرن پێکهات، ئەوەش بۆ یەکەمجارە کە خوێندکاران خۆیان بەرنامەیەکی چالاکی رێکبخەن و تێیدا منداڵان شانۆ، شیعر، گۆرانی و پێشبڕکێیان تێدا پێشکەش بکەن.

هان محەمەد، پسپۆڕی دەروونی ڕایگەیاند، کە پێشتر خوێندکاران بە خولی پەروەردەی دەروونیدا تێپەڕبوون و ئەم چالاکییە وەک شوێنێک وایە بۆ ئەنجامدانی ئەو شتەی کە فێری بوون

ئەو خوێندکارانەی لە بەڕێوەبردنی ئەو بۆنەیە ڕاهێنراون، لە تەمەنی 13 بۆ 17 ساڵ دان، کە لە بواری دەروونیدا ، ئەخلاقییەوە ڕاهێنانیان کردووە، بۆیە دەیانەوێت لەگەڵ هەڤاڵەکانیان هاوبەشی بکەن.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەم چالاکییە بۆ دەرچووی خولی سێیەمە، کە مانگی سووری کوردی تێیدا بەشدارە، لەو ڕێگایەوە دەیانەوێت کاریگەرییەکانی شەڕ و کۆچ کردن لەسەر زهنیەتی منداڵان کەم بکەنەوە، هەروەها فێری چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکان بکەن.

Mindalani Efrin
Mindalani Efrin

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:36 0:00


XS
SM
MD
LG