لە 9 و 11ی مانگی سێ دا، کۆمیتەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ پابەندبوون بە بڕیارەکانی دادگەکەی مافی مرۆڤی ئەورووپا (EHR) لە لە ستراسبۆرگ کۆبوونەوە.
سەرەڕای بڕیاری دادگەی مافی مرۆڤ بۆ ئازادکردنی سیاسەتمەدار سەڵاحەدین دەمیرتاش و بازرگان عوسمان کەڤاڵە، بەڵام هێشتا لە زینداندا ڕاگێراوون بۆیە ئەم دوو فایلە هەر لەو چوارچێوەیەدا لە بەرنامەی لیژنەکەدا بوون.
لەو کۆبونەوەیەدا ئەنجومەنی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا بڕیاری لەسەر دەمیرتاش و عوسمان کاڤاڵەی بازرگان دا.
مەحسون کارامان، پارێزەری دەمیرتاش دەڵێت، کە ئەگەر تورکیا بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا جێبەجێ نەکات، ڕەنگە لە ئەنجومەنەکە لاببرێت.