Accessibility links

دەیان خوێندکار لە کۆلیژێکی نایجیریا دەڕفێندرێن


سێ خوێندکار ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند چەکداران لە باکوری ڕۆژئاوای نایجیریا لە نیوەشەودا نزیکەی 30 خوێندکاریان لە کۆلێژێکی دارستانی نزیک ئەکادیمیایەکی سەربازی ڕفاندووە، لە مانگی 12 وە هەتا ئێستا ئەمە چوارهەم جارە خوێندکاران بە کۆمەڵ لەو وڵاتە بڕفێندرێن.

شوێنی کۆلیژەکە دەکەوێتە درەوەی شاری کادونای پایتەختی هەرێمی کادونا لە ناوچەیەکی کە جێگای سەرنجی دەستەو تاقمە چەکدارەکانەو زۆربەی جاریش بە ماتۆر هاتوچۆ دەکەن.

بەرپرسی ئاسایشی هەرێمی کادونا ساموێڵ ئاروان، هێرشەکەی پشتڕاست کردەوە بەڵام ئاماژەی بەوە نەکرد چەند خوێندکار براون.

سانی دانجوما، خوێندکارێکی ئەو کۆلیژە ڕایگەیاند ئەوانەی ڕفێندراون هەمویان کچ بوون، بەڵام دەسەڵاتداران ئەمەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە. خوێندکارێکی تریش ڕایگەیاند ژمارەیەک لەو کچانە توانیویانە لە دەمی هێرشەکە خۆیان ڕزگار بکەن و هەڵبێن.

دانیشتوویەکی خۆجێهی بە ڕێگای تەلەفۆن بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە نزیکەی کاتژمێر 11:30 ی شەو گوێی لە دەنگی تەقە بووە. ئەو گوتیشی " کە گوێمان لە تەقەکان بوو نەترساین، وامانزانی مەشقی ئاسایی لەشکرییە لە ئەکادیمیای بەرگری نایجیریا."

ئەو سەرچاوە خۆجێهییە گوتیشی " کاتژمێر 5:20 بۆ نوێژی بەیانی هاتینە دەرەوە بیمیمان ژمارەیەک لە خوێندکارەکان، مامۆستاکان و پاسەوانانی ئاسایش لە گۆڕەپانی کۆلیژەکە کۆبونەتەوە. ئەوان پێیان گوتین چەکداران هێڕشیان کردۆتە سەر خوێندنگاکە و هەندێک لە خوێندکارەکانیان ڕفاندووە."

XS
SM
MD
LG