Accessibility links

پرۆژە یاسای بوژانەوەی ئابوری لە دەمی پەتای کۆرۆنا، لە کۆنگرێس پەسەند دەکرێت و بڕیارە ڕۆژی هەیەنی لەلایەن سەرۆکەوە مۆر بکرێت


ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە پاکێجی هاوکاری ڤایرۆسی کۆرۆنای 1.9 تریلیۆن دۆلاری سەرۆک جۆ بایدنی پەسەند کرد کە ئامانج لێی بەخشینی یارمەتییەکی دارایی بوو خێزان و بازرگانانی ئەمەریکا. ئەمەش یەکەم سەرکەوتنی گەورەی یاسادانانبوو لەو کاتەوەی لە 20ی مانگی یەکەوە دەسەڵاتی گرتۆتە دەست.

پڕۆژە یاساکە کە پێشتر ئەنجومەنی سیناتی مسۆگەرکردبوو ، بە پێی وتەکانی جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی ئێستا دەچێتە بەردەم بایدن کە ڕۆژی هەینی واژۆی دەکات و دەبێتە یاسا.

چەند خولەکێک پێش ئەوەی بە 220 دەنگ بەرامبەر بە 211 دەنگ پڕۆژە یاساکە پەسەند بکرێت، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نانسی پیلۆسی گوتی " ئێمە دەستبەجێ کار دەکەین بۆ گەیاندنی سەرچاوەکانی ژیانی کەبەهۆی ئەم یاسایە دێتە ئاراوە هەر کە مۆرکراو بوو بە یاسا، لە کاتێکدا ئێمە بەشداری لە بەڵێنەکەی سەرۆک بایدن دەکەین کە هاوکاری بەڕێگاوەیە."

یاسادانەرە کۆمارییەکان دژی ئەو پاکێجە بوون و دەڵێن بڕێکی زۆرە و بە تەواوەتیش ئامانجەکەی ئەو کەسانە نییە کە زۆرپێویستیان بەهاوکاری دارایی هەیە. ڕێبەری کەمینە لە ئەنجومەنی نوێنەران کێڤن مێککارتی ڕۆژی سێشەممە پڕۆژە یاساکەی بە " گرانبەها، گەندەڵ و لیبراڵ" ناودێر کرد.

ئەو پرۆژە یاسایە ڕۆژی شەممە بە جیاوازییەکی زۆر کەم لە سینات پەسەند کرا بە هەندێک گۆڕانکارییەوە. یەکێک لەو گۆڕانکارییەکانی تیایدا ئەنجام درا لابردنی ئەوە بەندە بوو کە ئاستی کەمترین کرێی کار زیاد بکرێت.

ئەم پرۆژە یاسایە بریتییە لە ناردنی چەکێکی 1400 دۆلاری بۆ هەر کەسێک، تەنها ئەوانە دەبێت کە داهاتیان زۆرە، و ناردنی 3000 بۆ 3600 دۆلار بۆ هەر منداڵێک بە پێی تەمەنەکە دەگۆڕێت. ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کارەکانیان لەدەستداوە هەتا مانگی 9 هەفتەی 300 دۆلار هاوکاری داراییان پێ دەدرێت. حکومەتی ویلایەتەوەکان و شارەکان 350 ملیۆن دۆلاریان پێدەدرێت بۆ هاتنەوەسەرخۆیان لە پەتاکە.

XS
SM
MD
LG