Accessibility links

زیاتر لە 30 سیناتۆری کۆماری دژایەتی خۆیان بۆ لابردنی سزاکانی سەر ئێران ڕادەگەیەنن


زیاتر لە 30 سیناتۆری کۆمارییخوازی ئەمەریکا نامەیەکیان واژۆکردوە کە تیایدا داوایان لە بەڕێوبەرایەتی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا کردووە سزاکانی سەر ئێران لانەبات.

ئەو 31 سیناتۆرەی کە نامەکەیان واژۆ کردووە بریتین لە تێد کروز، مارکۆ ڕوبیۆ و تام کاتێن.

سیناتۆری کۆماریخواز جۆنی ئێرنست لە ویلایەتی ئایۆوا لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی سێشەممە9ی مانگی سێ ڕایگەیاند کە ئەو دەچێتە پاڵ ئەو سیناتۆرانەی کە پشتگیرییان لە بڕیارەکە کردووە و هەروەها دەڵێت" پێویستە ئەمەریکا سزاکانی سەر ئێران بپارێزێت و لایان نەبات تا ئەو کاتەی [ تاران ] دەستبەرداری چالاکییە ناوکییەکانی نەبێت و بە تەواوی کۆتایی بە پاڵپشتییەکانی لە تیرۆریزم و توندوتوتیژی لە ناوچەکەدا نەهێنێت.

سیناتۆرەکانی پشتیوانی ئەم بڕیارە دەکەن دەڵێن پێش لابردنی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران، پێویستە " پێداچوونەوە بە چالاکییە شەڕانگێزەکانی ئێراندا بکرێت لەوانەدا بەرنامە ئەتۆمییەکەی و تواناییە مووشەکییەکانی بالستیک و کروز، بڵاوکردنەوەی چەک، پشتیوانی لە تیرۆر، بارمتەگرتن، پێشێلکردنی بەرچاوی مافەکانی مرۆڤ و چالاکییە ناسەقامگیرەکانی لە ناوچەکەدا."

بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک بایدن لە سەرەتای دەستبەکاربوونی ڕایگەیاند ئەگەر ئێران پابەندبێت بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015، ئەوا ئەمەریکا دەگەڕێتەوە بۆ ناو ڕێککەوتنەکە. دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لە ساڵی 2018 بە شێوەیەکی یەک لایەنە لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە و سزاکانی بۆ سەر ئێران گەڕاندەوە.

کاردانەوەی بەڕێوبەرایەتی بایدن لە بەرامبەر داواکانی تاراندا بۆ لابردنی سزاکان تاکو ئێستا ئەوە بووە کە دەڵێت چاوەڕێی هەنگاوەکانی ئێران دەکات بە ئاراستەی گەڕانەوە و جێبەجێکردنی پابەندەکانی لە ڕێککەوتنەکەدا.

XS
SM
MD
LG