Accessibility links

ڕوسیا ئاستەنگ بۆ بەکارهێنانی تویتەر دروست دەکات و هەڕەشەی داخستنی دەکات


ڕوسیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند سنوردارکردنی بەکارهێنانی تویتەر لەسەر بنەمای ئەوەیە کە کۆمپانیاکە ناوەڕۆکی قەدەغەکراوی نەسڕیوەتەوە.

ڕۆسکۆمنادزۆر، دەزگای چاودێری دەوڵەت بۆ پەیوەندییەکان ڕایگەیاند، ئەگەر تویتەر یاساو ڕێساکانی ڕوسیا بەجێنەگەیەنێت ئەوا کرداری زیاتریش تۆڕەکە ئەنجام دەدرێت و لەوانەیە بە تەواوەتی قەدەغە بکرێت.

ئاژانسەکە ڕایگەیاند کردارەکەی ڕۆژی چوارشەممە بریتی بوو لە خاوکردنەوەی سیستەمەکە بۆ ئەوانەی لە ڕوسیاوە بە ڕێگای تەلەفۆن تویتەریان بەکاردەهێنا و نیوەی ئەوانەش کە بە ئامێری تر بەکاریان دەهێنا.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە تویتەر هیچ شتێکی لەسەر ئەو سنووردارکردنە نەگوتووە.

ئەم هەنگاوە نوێترین هەنگاوی ڕوسیایە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەنتەرنێت. پێشتریش ژمارەیەک ماڵپەڕی قەدەغەکردبوو لە ناویاندا Dailymotionو Linkedln .

XS
SM
MD
LG