شاعیری گەنجی ئەمەریکایی ئەماندا گۆرمان لە تویتێکدا ڕایگەیاند پاسەوانێکی ئاسایشی شەوی هەینی "دوای کەوتووە" لە کاتێکدا بە پێی ڕۆشتۆتەوە بۆ ماڵەکەی خۆی لە لۆس ئانجلس و پاسەوانەکە پێی گوتووە لە " گومانلێکراو دەچیت."
گۆرمانی تەمەن 22 ساڵ بوو بە گەنجترین شاعیری کە لە مەڕاسیمی سوێندخواردنی سەرۆکایەتی شیعر پێشکەش بکات کاتێک لە مەڕاسیمەکەی سوێندخواردنی جۆو بایدن لە 20 ی مانگی 1 شیعرێکی بەناوبانگی پێشکەش کرد و ئامادەبوانی سەرسام کرد.
ئەو لە تویتێکدا دەڵێتپاسەوانەکە دەیویست بزانێت " ئەگەر لەوێ بژیم " و " کلیلەکانم نیشان دا و خۆم بەپەلە کردبە ناو بیناکەدا. ئەو ڕۆشت و داوای لێبوردنیشی نەکرد. ئەمە ڕاستی کچی ڕەشپێستە. ڕۆژێک دەبیتە کەسایەتی تایبەت، ڕۆژی دواتر هەڕەشەیەک."
گۆرمان لە تویتەکەیدا دەشڵێت " لەلایەکەوە ڕاست بوو، من هەڕەشەیەکم: بۆ ناڕەوایەتی، بۆ نایەکسانی، بۆ پشتگوێخستن. هەر کەسێک کە ڕاستی بڵێت و بە هیواوە ڕێبکات هەڕەشەیەکی ڕوونی کوشندەیە بۆ ئەو دەسەڵاتەی کە هەیە."
گۆرمانبوو بە جێگای سەرنجی میدیاکان پاش خوێندنەوەی شیعرێک بە ناوی " ئەو هەورازەی پیایدا سەردەکەوین" لە مەڕاسیمی سوێند خواردنەکەی بایدن.
لە ساڵی 2017 کاتێک تەمەنی 19 ساڵان بوو و خوێندکاری زانکۆی هارڤەرد بوو، بوو بە یەکەم شاعیری لاوی نیشتمانی.