Accessibility links

هێزەکانی ئاسایشی میانمار بە گازی فرمێسکڕێژ و بۆمبی دەنگی هێرش دەکەنە سەر خۆپیشاندەران


ڕۆژی شەممە هێزەکانی ئاسایشی میانمار گازی فرمێسکڕێژ و بۆمبی دەنگیان بەکارهێنا بۆئەوەی رووبەڕووی خۆپیشاندانێک ببنەوە لە یانگۆن، تەنیا چەند کاتژمێرێک پاش ئەوەی نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لەئەنجومەنی ئاسایش کردووە هەڵوێست وەربگرێت دژی ئەنجومەنە لەشکرییە فەرمانڕەواکەی میانمار لەسەر کوشتنی خۆپیشاندەران .

ئەو وڵاتەی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لەوکاتەوەی کە سەرکردەی هەڵبژێردراو ئاون سان سوچی لە 1 ی مانگی دوودا لەلایەن سوپاوە لەسەرکارلابراو دەستبەسەرکرا؛ خۆپیشاندان و مانگرتن بەردەوامە و بوونەتەهۆی پەکخستنی کاروباری بازرگانی و بەڕێوبەرایەتییەکە.

خۆپیشاندان ئەمڕۆ شەممەدا لە سەرتاسەری وڵاتی میانمارمار ئەنجامدرا و میدیا ناوخۆییەکان ڕایانگەیاند کە پۆلیس بۆ رووبەڕووبونەوەی ناڕەزایی دەربڕین لە ناوچەی سانچانگ لە شاری یانگۆن کە گەورەترین شاری ئەو وڵاتەیە گازی فرمێسکڕێژ و بۆمبی دەنگیان بەکارهێناوە و بەڵام هیچ راپۆرتێک لەسەر قوربانیەکان بڵاونەکراوەتەوە.

بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرەتای کودەتاکەوە زیاتر لە 50 خۆپیشاندەر کوژراون و و تەنها لە ڕۆژی چوارشەممەی رابردو بەلایەنیکەم 38 خۆپیشاندەر کوژراون . خۆپیشاندەران داوای ئازادکردنی سوچی و ڕێزگرتن لەهەڵبژاردنەکانی مانگی یانزەی ساڵی پێشوو دەکەن کە پارتەکەی سوچی بە زۆرینەی رەها سەرکەوتنی بەدەستهێنا بەڵام لەشکر ئەم سەرکەوتنەی رەتکردەوە.

XS
SM
MD
LG