Accessibility links

بۆچوونی دانیشتوانی دهۆک لەسەر سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان


سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان سەردانێکی مێژووییە هاوکاتی ڕەوشێکی نائارام و مەترسییەکانی داعش و ڤایرۆسی کۆرۆنا، پاپا یەکەم جارە سەردانیە ئەو وڵاتە دەکات.

دانیشتوانی دهۆک بە موسوڵمان، ئێزدی و کرستیانەکانیشەوە بۆچوونی خۆیان لەسەر سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ دەنگی ئەمەریکا دەخەنە ڕوو.

ژماریەک لە ئێزدییەکان دەڵێن پێویستە پاپا لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان سەردانی لالش یان کەمپی ئاوارەکانی شەنگال بکات بەهۆی ئەو هەمو مەینەتییەی بەسەر ئێزدییەکاندا هاتووە بەسەریان بکاتەوە.

شەماڵ بەرچی وەکو هاووڵاتییەکی موسوڵمان سەردانەکەی پاپا بە سەردانێکی گرنگ لەقەڵەم دەدات و پاپا بە کەسێکی میانڕەو دەزانێت هەروەها دەڵێت " عێراق هەرێمی کوردستان جێگای فرە ئاین و نەتەوەن."

میناس مالتایی هاووڵاتییەکی کرستیانە ئەم ڕۆژە بە ڕۆژێکی مێژووی ناودێر دەکات و دەڵێت پاپای ڤاتیکان ئاشتی و ئازادی دەهێنێتە ناوچەکە.

شایانی باسە لە گەشتەکەیدا بۆ عێراق پاپا سەردانی موسڵ و دەشتی موسڵیش دەکات و گەورەترین نزای سەردانەکەی لە هەولێر بە بەشداری نزیکەی 10 هەزار کەس ئەنجام دەدات.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:04:17 0:00


XS
SM
MD
LG