Accessibility links

ئێران و میلیشیاکانی عێراق


ئێران و میلیشیاکانی عێراق
please wait

No media source currently available

0:00 0:40:00 0:00

ئێران و میلیشیاکانی عێراق هیوا عوسمان، نوسەر و ڕۆژنامەوانی سیاسی

چاوی واشنتۆن: ئێران و میلیشیاکانی عێراق
هیوا عوسمان، نوسەر و ڕۆژنامەوانی سیاسی
*پێدەچێت لەسەر داوای عێراق، ئەمەریکا هێرشەکەی لەناو خاکی سوریادا کردبێت بۆ سەر میلیشیا ئێرانییە عێراقییەکان، تا کێشەی زیاتری بۆ دروست نەبێت.
*لە هێرشەکەی هەولێردا، ئێران پەیامی خۆی بۆ بەغدا و هەولێر و واشنتۆنیش نارد و ئێستاش پاش وەڵامەکەی ئەمەریکا، ئێران سودمەند بووە و دەنگی ئەو هێزانەی سەر بە ئێرانن بەرزتربوونەتەوە.
*ئێرانییەکان لە ئێستادا هەڵسەنگاندن بۆ سیاسەتەکانی بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن دەکەن تا بزانن چەندێک دەتوانن بڕۆن لەگەڵ ئەو سیاسەتانەدا.
*بەهۆی بێدەنگی ئەمەریکاوە لە بەرامبەر ئێران، دەبینین ڕۆڵی ئێران لە عێراق و لە ناوچەکەشدا لە بەرزبوونەوەدایە.
*لێدوانەکانی سەرەک وەزیری عێراق زۆر لاوازن و وەک شیکەرەوەیەکی سیاسی یان وەک میوانێکی ئەم بەرنامەیە قسە دەکات و پێدەچێت بیری چووبێتەوە کە سەرەک وەزیری عێراق و سەرکردەی هێزە لەشکرییەکانی وڵاتەکەیە.
*چارەسەرکردنی کێشەی میلیشیاکان لە عێراقدا لە بەغدا نییە، لە تارانە.
*هێزە سیاسییەکانی ناو و دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، کەسی وایان تیادا نییە ڕووبەڕووی ئێران ببێتەوە.

*دەوڵەتی قوڵ لە عێراق، ئێرانییە و بریتیە لە پارتی دەعوە و چەندلایەنێکی تر و ژمارەیەک دەستڕۆیشتووی وڵاتەکە کە سەر بە ئێرانن.

کۆمێنتی خۆت لە ڕێگەی فەیسبوکەوە بنووسە

XS
SM
MD
LG