Accessibility links

دروستکردنەوەی نەخشی شەناشیل لە موسڵ


گەڕانەوەی نەخشی "شەناشیل" بۆ خانووەکانی موسڵی کۆن
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:56 0:00

شەناشیل هونەرێکی سەدان ساڵ کۆنی موسڵە و بە تایبەتی لەلایەن کرستیان و جووەکانەوە بەکاردێت بۆ نەخشاندنی خانووەکانیان بە تەختە، ئەمە جگە لەوەی ماڵەکان لە سەرماو گەرما دەپارێزێت دیمەنێکی جوانیش دروست دەکات. لە کاتی شەڕی ئازادکردنی موسڵ خانووەکانی کە بەوجۆرە نەخشێندرابوون لە ناوچوون بەڵام ئێستا وردە وردە خەریکە هونەرەکە سەرهەڵدەداتەوە.

ڕێکخراوی ئەمەریکایی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی بە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵی کلتورو فۆلکلۆری موسڵ هەستاون بە دانانی شناشیل لە چەندین خانوی موسڵی کۆن تا سیمای شارەکە وەکو پێشتر لێبکەنەوە.

محەمەد حەسەن یەکێک لە کرێکارەکانی ئەو کارە دەکات بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " کارێکی زۆر جوان دەکەن، کلتورێکی دێری شارەکە دەگەڕێننەوە، چونکە ئەم دەڤەرە تەمەنی سەدان ساڵە، بێگومان برا کرستیانەکانمانی تێدا دەژیان."

دوکاندارێکیش بە ناوی عومەر عەبدوڵا لە لێدوانەکەیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا سوپایس کۆمەڵەی کلتور و فۆلکلۆری موسڵی کرد کە ئێستا هاوکاری لە ڕێکخراوی USAID وەرگرتووە و گوتی " بێگومان بیرکردنەوە لە گەڕانەوەی شەناشل بۆ دیمەنی شارەکە شتێکی گرنگە، پەیامێکە بۆ هەمو کۆمەڵە ئاینەکانی کە پێشتر لە موسڵدا بوون بگەڕێنەوە بۆ شارەکەی خۆیان".

مامۆستایەکیش دەڵێت ئەم شارە تەمەنی بەلاینی کەم هەزار ساڵ کۆنەو خەڵکی ڕەسەنی شارەکەش کرستیانن.

خاوەن پرۆژەکە دەڵێت ئەم کارە بە دەستی کەسانی پسپۆڕ ئەنجام دەدرێت کە دەستی شێوەکارییان هەیە و دەشڵێت بەردەوام دەبن لەو کارە تا سیمایەکی جوان بۆ شارەکە دەگەڕێننەوە. خالد غانم بە دەنگی ئەمەریکای گوت ئەم پرۆژەیە لە ڕووی دەرونی و تەندروستیشەوە سودێکی زۆری بۆ دانیشتوانی شارەکە هەیە.

گەڕانەوەی نەخشی "شەناشیل" بۆ خانووەکانی موسڵی کۆن
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:56 0:00

XS
SM
MD
LG