Accessibility links

دادگای تورکیا لێکۆڵینەوە لەسەر هەدەپە دەکات هاوکاتی زۆربوونی فشارەکان بۆ قەدەغەکردنی ئەو پارتە سیاسییەی سەر بە کوردەکان


کاربەدەستان ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند دادگای باڵای پێداچوونەوەی تورکیا لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەستپێکردووە سەبارەت بەوەی گوایە پەیوەندیی بە چەکدارانەوە هەبووە ئەمە هەنگاوەش دەشێت لەکۆتاییدا ببێتە هۆی قەدەغەکردنی سێهەم گەوەرەترین پارتی سیاسی پەرلەمانی تورکیا.

ئەم کارە هاوکات بوو لەگەڵ پەیمانی سەرۆک تەیب ئەردۆغان لە ڕۆژی سێشەممە بۆ بەهێزکردنی ئازادی ڕادەربڕین و مافەکان بۆ دادگایی کردنێکی دادپەروەرانە لە " پلانی کردار" دا کە ڕەخنەگران دەڵێن نیگەرانییەکانی لەسەر کەمبوونەوەی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا نەڕەواندووەتەوە.

هەدەپە ڕووبەڕووی فشارێکی زۆر بووەتەوە پاش ئەوەی ئانکەرە لە مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند چەکدارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورکیا لە هەرێمی گارەی هەرێمی کوردستانی عێڕاق 13 زیندانیان لە سێدارەداوە،کە بریتی بوون سەرباز و پۆلیسی تورکیا.

ئەندامێکی باڵای ئاکەپەی دەسەڵاتدار ڕۆژی سێشەممە پشتیوانی لە داواکارییەکی نەتەوەپەرستی کرد بۆ داخستنی هەدەپە، کە لە پەرلەمانی 660 کورسیدا خاوەنی 56 کورسیە و تۆمەتباری کردن بەوەی پەیوەند یبە پکەکەوە هەیە کە هەدەپە نکوڵی لێدەکات.

کاربەدەستێکی ئاکەپە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە " دەستەی دادوەری دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوەیەک و دادگای پێداچوونەوەش دەستی بەکارەکانی کردووە. وا دیارە شیانی داخستنی زۆرە."

تورکیا مێژوویەکی دوورودرێژی قەدەغەکردنی پارتە سیاسییەکانی هەیە هەرچەند زۆربەی جار توانیویانە بە نێوێکی ترەوە خۆیان ڕێکبخەنەوە. کاربەدەستان دەڵێن ڕێگە ڕێوشوێنیش بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی نەتوانرێ جارێکی تر ئەم کارە بکرێتەوە.

هەڵمەتێکی سەرکوتکردنی هەدەپە لەم ساڵانەی دواییدا بریتی بووە لە دەستگیرکردنی هەزاران بەرپرس و ئەندامی پارتەکە ، لە کاتێکدا دەیان سەرۆک شارەوانی و یاسادانەرانی هەڵبژێردراوی ئەو پارتە سیاسییە لە کارەکانیان لادراون.

میتات سانجار هاوسەرۆکی هەدەپە ڕۆژی سێشەممە لە لێدوانێکدا بۆ یاسادانەرانی پارتەکەی قەدەغەکردنی پارتێکی تری سەر بە کوردەکانی لە ساڵی 1994 بیرخستەوە و گوتی " هەوڵەکان بۆ قەدەغەکردنمان ئەوان زیاتر لە ناودەبات و زیاتر گەشەمان پێدەدات."

ئەو گوتیشی " کاتێک ئەوان پارتەکەیان قەدەغەکرد هەمان نەریتی سیسی بە شەپۆل گەشەی کرد، ئەوان بە ڕوونی دەبینین ئێمە بە شێوەیەکی بەهێزتر لەم تاریکییە تاکڕەوییەدا سەرهەڵدەدەینەوە."

زۆرێک لە نوێنەرانی هەدەپە پێشتر رووبەرووی ئەو فەرمانە بوونەتەوە کە پارێزبەندییان لێ سەندراوەتەوە بۆ دادگایی کردن. ڕێبەری پێشووی زیندانیکراوی ئەو پارتە یەکێکە لەوانەی کە لەسەر خۆپێشاندانە کوشندەکانی ساڵی 2014 لە تورکیا کە بۆ داواکاری پاراستنی کوردەکانی سوریا لە دەستی داعش ئەنجام درابوو، دەستگیر کراوە.

کاربەدەستێکی دیکە ڕایگەیاند، دادگای پێداچوونەوە داوای لە داواکارانی گشتی کردووە، بەڵەی تاوانبارکردنی لەسەر ناڕەزاییەکانی ساڵی 2014 و وردەکاری ی کەیسەکان لە دژی جێگرەکانی هەدەپە کۆبکەنەوە، و پێداچوونەوە بەسەر ئەوەدا بکەن ئایا ئەو پارتە جەختکردنەوەیەکی گرنگیدانە بە چالاکییەکانی پەکەکە.

پارتێکی نەتەوەپەرستی هاوپەیمانی حکومەتەکەی ئەردۆغان ڕۆژی سێشەممە داواکارییەکەی بۆ قەدەغەکردنی هەدەپە لەسەر پەیوەندی بە پەکەکەوە دووپات کردەوە. تورکیا، یەکێتی ئەورپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پەکەکە بە ڕێکخراوێکی تیرۆرست دەزانن.


XS
SM
MD
LG