Accessibility links

بایدن: هەتا کۆتایی مانگی پێنج دەتوانرێت هەمو ئەمەریکاییەک ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنای بەرکەوێت


کۆمپانیای دەرمانسازی مەرک هاوکاری کۆمپانیا بەرهەڵستەکەی جۆنسن و جۆنسن دەکات بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا کە بە یەک بەش لێدەدرێت. سەرۆک جۆو بایدن ڕۆژی سێشەممە ئەم ڕاگەیاندنەی دا.

ستیڤ هێرمن پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی لەوێ بوو کاتێکد سەرۆک گوتیشی دەخوازێت هەمو مامۆستایەکی ئەمەریکایی هەتا کۆتایی ئەم مانگە بەلایەنی کەم بەشێکی ڤاکسینەکە وەربگرن، وەکو بەشێک لەو هەوڵەکان بۆ ئەوەی بتوانرێت تا زووترە وڵاتەکە بگەڕێندرێتەوە دۆخی ئاسایی.

سەرۆک بایدن لە میانەی قسەکانیدا گوتیشی هاوکاری نێوان ڕکابەرەکان بۆ بەرهەمهێنانی ژمی زیاتری ڤاکسینەکە و کارەکانی تر دەبێتە هۆی پرۆسەی کوتانی ئەمەریکاییەکان دژ بە ڤایرۆسەکە خێراتر دەکات.

سەرۆک گوتیشی " ئەمە مانای ئەوەیە، ئێستا ئێمە لەسەر ڕێگایەکی تەواوین بۆ ئەوەی هەتا کۆتایی مانگی پێنج بتوانرێت هەمو ئەمەریکاییەکی کە تەمەنی لە هەژدە ساڵ بەسەرەوەیە دژ بە ڤاکسینەکە بکوترێت."

سەرۆک لە وەڵامی پرسیارێکدا گوتی هیوادارە " هەتا ساڵی داهاتوو ئەم کاتە یان زووتر دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە."

XS
SM
MD
LG