Accessibility links

دەستگیرکردنی شەش ڕۆژنامەوان لە میانمار بەهۆی ڕوماڵکردنی هەواڵەکانی خۆپیشاندان


شەش ڕۆژنامەوان لە میانمار لەسەر ڕوماڵکردنی خۆپیشاندانەکای دژ بە کودەتاکە دەستگیر کراون.

پارێزەرێکی تاین زاوی ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد دەڵێت تاین و پێنج ڕۆژنامەوانی تر بە پێی یاسایەک تۆمەتبارکران کە ڕێگە لە هەمو کەسێک دەگرێت ترس بڵاو بکاتەوە، بە مەبەست هەواڵی ناڕاست یان ناڕاستەوخۆ بڵاوبکاتەوە دژی فەرمانبەرێکی حکومەت.

ئەو شەش ڕۆژنامەوانە ڕووبەڕووی نزیکەی سێ ساڵ زیندانیکردن دەبنەوە ئەگەر تاواناکەیان بەسەردا ساغبێتەوە. لە مانگی ڕابردوو حکومەت ئەو یاسایەی گۆڕی و سزاکەی لە دوو ساڵ زیندانییەوە کرد بە سێ ساڵ.

ئاژانسی ئەسۆشیەیتد دەڵێت تاین زاو ڕۆژی شەممە لە یانگۆن دەستگیر کرا لە کاتێکدا کە ئەو ڕوماڵی خۆپێشاندانەکانی لە گەورەترین شاری میمارمار دەکرد .

بە پێی ڕاپۆرتان ئەو لە زیندانی ئینسەینی شارەکەدایە، کە ژمارەیەک زیندانی سیاسی تری تیایە لە میانەی فەرمانڕەوایەتی پێشووی لەشکری دەستگیر کراون.

لە پێنج ڕۆژنامەوانەکەی تردا چواریان بۆ ئاژانسی میانمار ناو، ئاژانسی میانمار فۆتۆ، هەوڵی حەوت ڕۆژی و کەناڵی زی کوێت ی ئۆنلاین کار دەکەن و پێنجهەمیشیان ڕۆژنامەوانی سەربەخۆیە.

یان فلپس، جێگری سەرۆکی ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد بەشی هەواڵە نێونەتەوەییەکان، داوای دەستبەجێ ئازادکردنی تەین زاو دەکات.

فلپس دەڵێت " پێویستە ڕێگە بە ڕۆژنامەوانانی سەربەخۆبدرێت بە ئازادی و سەلامەتی ڕاپۆرتەکانی خۆیان ئامادەبکەن بەبێ ئەوەی ترسیان لە هیچ جۆر تۆڵە کردنەوەیەک هەبێت."

XS
SM
MD
LG