Accessibility links

سەردانی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ئێران


وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن، ڕۆژی شەممە بۆ دووهەم جار لەم مانگەدا سەردانی ئێرانی کرد و لەگەڵ هاوتە ئێرانییەکەی محەمەد جەواد زەریف کۆبووەوە هاوکاتی زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکا لە سوریا چەند دامەودەزگایەکی کردە ئامانج کە پنتاگۆن دەڵێت لەلایەن گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە بەکار دەهێنران.

هەروەها پاش هێرشە موشەکییەکانی 15ی مانگی دوو دێت کە کرایە سەر شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان و بووە هۆی کوشتنی بەڵێندەرێکی سڤیلی و برینداربوونی سەربازێکی ئەمەریکایی و چەند سەربازێکی هێزی هاوپەیمانان.

میدیاکانی ئێران دەڵێن، کە فوئاد حوسێن چاوی بە ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران عەلی شەمخانیش کەوتووە.

XS
SM
MD
LG