Accessibility links

ئەنجومەنی نوێنەران 1.9 ترلیۆن دۆلار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڤید-19 پەسەند دەکات


ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا هاوکاری بڕی 1.9 ترلیۆن دۆلاری بۆ هاتنەوە سەرخۆ لە کۆڤید-19 پەسەند کرد بە مەبەستی هاوکاریکردنی خاوەن کارەکان، حکومەتی ویلایەتەکان و ملیۆنان ئەمەریکایی کە ژیانیان بەهۆی قەیرانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گۆڕاوە.

یاسادانەران درەنگانێکی شەوی شەممە دەنگیان لەسەر پرۆژەکەدا کە و تەنها دیموکراتەکان دەنگیان بۆ دا کە لە ئەنجامدا بە 219 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 212 دەنگی نەخێر پەسەند کرا. ئەمەش سەرۆک بایدن دەخاتە سەر ڕێچکەیەک بۆ سەرکەوتنی یەکەم پرۆژە یاسای سەرەکی لەوەتای لە 20 ی مانگی 1 دەسەڵاتی گرتۆتە دەست.

پرۆژەی هاوکاری کردنی کۆڤید-19 دەچێتە بەردەم سینتاتی 100 ئەندامای کە لە نێوان دیموکرات و کۆمارییەکاندا دابەش بووە و لەوێ کامڵا هێرسی جێگری سەرۆک دەنگی یەکلاکەوە بە پرۆژەکە دەدات.

دیموکراتەکانی کە بە ڕێژەیەکی کەم زۆرینەن، سوربوون لەسەر ئەوەی ئەم پرۆژەیە گرنگە بۆ بوژانەوەی ئابوری و شەڕی دژ بە پەتای کۆڤید19 کە هەتا ئێستا زیاتر لە 510 هەزار کەسی لە سەرانسەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا کوشتووە. کۆمارییەکانی کە پشتیوانییەکی زۆریان لە پرۆژەی ڕابردووی هاوکاری کۆڤید-19 کرد دەڵێن تەرخان کردنی 1.9 ترلیۆن دۆلاری تر زۆرە.

XS
SM
MD
LG