Accessibility links

سێ ئەندامی خێزانی ڕۆژنامەوانێکی تیرۆرکراو لە ئەفغانستان دەکوژرێن


کاربەدەستانی ڕادەگەیەنن ڕۆژی هەینی سێ ئەندامی خێزانی ڕۆژنامەنوسێکی تیرۆرکراو لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کوژراون،ئەمەش لە کاتێکدایە شەپۆلی هێرشی سەر ڕۆژنامەوانان و کەسایەتییەکانی کۆمەڵگەی سڤیل زیادیان کردووە.

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگایغورحەمیدوڵڵا موتەحید ڕایگەیاند لەو هێرشەی کەدرەنگانی ڕۆژی پێنجشەممەدا ڕوویدا بەلایەنی کەم پێنج کەسی دیکە ش بریندار بوون.

ئەو چەکدارانە هێرشیان کردە سەر ماڵی ڕۆژنامەوان و چالاکوانی ئەفغانی بسمیللا عادل ئیماق، کە خۆی لە هێرشێکدا لە 1 ی مانگی 1 لە نزیک غور کوژرابوو.

هەتا ئامادەکردنی ئەمە هەواڵە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر خێزانەکەی ئیماقیان نەگرتۆتە ئەستۆ. گوتەبێژی تالیبان زەبیحوڵا موجاهید دەستبەجێ ڕایگەیاند تالیبان هیچ پەیوەندییەکی بەو هێرشەوە نییە.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی، بە زنجیرەیەک هێرشی هاوشێوە بۆ سەر کۆمەڵێک ئامانج لە ئەفغانستان تاوانبار کراون،ئەو گروپە پێشتر ڕایگەیاند کە لە سەرەتای مانگی 12ڕۆژنامەوانێکی دیکەی ئەفغانی کوشتبوو . دوو هێرشبەر مەلالا مەیواندی خانمە بێژەری تەلەفیزیۆنیان کوشت لە کاتێکدا لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای نانگەرهار لە مەڵەکەی خۆی دەرچوو بۆسەر کارەکەی بڕوات. لەو هێرشەدا شوفێرەکەشی کوژرا.

هەڵمەتی کوشندەی دژ بە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کاتێکدایە کە حکومەتی ئەفغانستان و نوێنەرانی تالیبان لە هەوڵی لە دۆحا لە هەوڵی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاشتیدان.

بەهۆی مەترسی بۆ سەر ژیانی ڕۆژنامەوانان و خێزانەکانیان لە ئەفغانستان زۆربەی ڕۆژنامەوانان ناچار بوون نەتوانن لەسەر هەمو بابەتەکان هەواڵ ڕابگەیەنن، یان دەستبەرداری کارەکانیان دەبن و یاخود وڵاتەکە بەجێ دەهێڵن.

XS
SM
MD
LG