Accessibility links

میشێل باشلیە: " سەرکوتکردنی بەرنامە بۆ داڕێژراو " هێشتا لە بێلاڕوس بەردەوامە


کۆمسیاری مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان میشێل باشلیە

کۆمسیاری مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان میشێل باشلیە سەرکۆنەی سەرکوتکردنی بەرنامە بۆ داڕێژراوی خۆپیشاندانەکانی بێلاڕوسی کردوو و نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ڕێوشوێنە نوێیەکانی حکومەتی بێلاڕوس دەربڕی کە تیایدا ڕێگە دەدرێت بە سەپاندنی توندترین سزا بەسەر خۆپیشاندەران و دەزگاکانی ڕاگەیاندندا.

لەمیانەی لێدوانەکانیدا لەڕێی ڤیدیۆوە لەبەردەم ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکاندا، باشلیە ڕاپۆرتێکی مەترسیداری سەبارەت بە بێلاڕوس ئاشکرا کرد، هۆشیاریدا لەوەی قەیرانی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتەدا زیاتر دەبێت.

وتی " هەڵمەتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو بەردەوامە."

وتیشی " نیگەرانم لە زیادبوونی بەئامانجکردنی ڕۆژنامەنووسان و بەرگریکاران لە مافەکانی مرۆڤ، لەسەر ئاستی دامودەزگا و تاکەکەسیش."

هەفتەی ڕابردوو بەرپرسانی بێلاڕوس دوو ڕۆژنامەنووسیان بە تۆمەتی تۆمارکردنی ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردوو تۆمەتبارکرد وسزای دوو ساڵ زیندانییان بەسەریاندا سەپاند.

ئەوەشی خستەڕوو " تاوەکو 9 ی مانگی دوو، 246 کەس بەتۆمەتی بوونی پاڵنەری سیاسیی حوکمدراون."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG