Accessibility links

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: هەندێک لەو کەسانەی کە توشی کۆرۆنا دەبن هەتا 12 هەفتەش نیشانەکانیان هەر دەمێنێت


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند یەک لە دە توشبووی کۆڤید-19 دە بۆ دوازدە هەفتە پاش توشبوونی ڤایرۆسەکە بەردەوام نەخۆش دەبن و داوا لە دەسەڵاتدارانی تەندروستی کراوە بارودۆخی ئەوانە بە جدی وەربگرن.

لە کۆنگفراسنسەکەی ڕۆژی پێنجشەممە کە بە شێوەیەکی ئۆنلاین ئەنجام درابوو، بەشی ئەوروپای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی باسی لەوە کرد کە چۆن وڵاتە جیاوازەکانی هەرێمەکە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو کەسانەدا کردووە کە دووچارەی گرفتی درێژدەم بوون بەهۆی کۆرۆناوە.

بەرێوەبەری بەشی ئەوروپای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هانس کلۆگ، ڕایگەیاند ئەوەی کە پێی دەگوترێت " کۆڤیدی درێژخایان" دەشێت بریتی بێت لەم نیشانانە ماندووبوون، ئازاری سینگ، هەڵاوسانی دڵ، سەرئێشە، لەبیرچوونەوە، خەمۆکی، نەمانی تام و بۆن، بەردەوام بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، سکچوون و گوێچکە زرینگانەوە."

هەروەها ڕایشگەیەندراوە زانیارییەکان ئەوە نیشان دەدەن نزیکەی 1 لە چوار کەسی کە کۆڤید-19 یان گرتووە هەتا نزیکەی یەک مانگ پاش دەرکەوتنی حاڵەتەکە، هەندێک لەم نیشانانەیان هەیە لە کاتێکدا 1 لە دە کەس هەتا نزیکەی 12 هەفتە نیشانەکانیان هەیە.

کلوگ گوتیشی "پێویستە درک بە ئازارەکانی پاش کۆڤید بکرێن ئەگەر بمانەوێت لە دەرەنجامە درێژخایەنەکان و چاکبوونەوەی کۆڤید-19 تێبگەین". ئەو گوتیشی گرنگە ڕێبازدانەران ئەو جۆرە نەخۆشانە ڕەچاو بکەن کە حاڵەتەکەیان درێژخایانە وەک بەشێک لە وەڵام بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری پەتاکە.

ناوبراو ڕایشیگەیاند ئازارە درێژخایانەکان ئەرکی سەرەکیە بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و پێویستە بۆ هەمو دەسەڵاتێکی تەندروستیش وابێت.

هەروەها باسی لە ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەورپا کرد و گوتی لە سەرتای ئەمساڵەوە ژمارەی حاڵەتی نوێ لە ئەورپا بە ڕێژەی لەسەدا پەنجا کەمی کردووە کە هۆکارەکەی بۆ ڕێبازە نوێیەکانی وڵاتان لە پێناو کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە گەڕاندەوە.

بەڵام هۆشداریشی دا کە کۆڤید-19 زۆر بە خێرایی بە سەرانسەری ئەوەرپادا بڵاو دەبێتەوە کە نیگەرانییەکانی دوو جۆری گۆڕاوی ڤایۆسەکەش هەر بەردوامن.

XS
SM
MD
LG