Accessibility links

لەیدی گاگا خەڵاتی نیوملیۆن دۆلاری داناوە بۆ هەر کەسێک دوو سەگەکەی بۆ بدۆزێتەوە


پاش بڵاوبوونەوەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە ئاماژە بەوە دەکەن ئەو کەسەی سەگەکانی هونەرمەندی بەناوبانگی ئەمەریکا لەیدی گاگای دەبرد بۆ پیاسە تەقەی لێکراوە، سەرچاوەیەکی نزیک لە گاگا ڕایگەندووە ئەو هونەرمەندە خەڵاتی 500 هەزار دۆلاری تەرخان کردووە بۆ گێڕانەوەی سەگەکانی بە ناوی کۆجی و گەستاڤ کە لە هۆلیوود دزراون.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل دەڵێت هونەرمەند گاگا، کە بەمدواییانە لە مەڕاسیمی سوێندخواردنی سەرۆک جۆو بایدن سرودی نیشتمانی وت، لە مانگی ڕابردوو چوو بۆ ڕۆما بۆ فیلمێک. سێ سەکەی لە هۆڵیوود مابوونەوە.

ڕۆژنامەکە دەڵێت ئێوارەی چوارشەممە کاتێک ئەو کەسەی پیاسەی بە سەگەکان کردووە تەقەی لێکراوە. سەگی سێهەم ڕزگاری بووە بەڵام دووانەکەی تر دزراون.

ئێستاش هونەرمەندەکە نیگەرانە و دەڵیت نیو ملیۆن دۆلار دەدات بە هەر کەسێک سەگەکانی بۆ بهێنێتەوە.

XS
SM
MD
LG