Accessibility links

بەڕێوەبەری تەندروستی نەینەوا: بەم نزیکانە ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق


کاسبکاران لە موسڵ نیگەرانی لەمەڕ قەدەغەکردنی هاتوچۆ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەردەبڕن
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:00 0:00

عێراق بە شێوەیەکی گشتی خۆی ئامادە دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی جۆرە گۆڕاوەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەفتەی سێ ڕۆژ قەدەغەکردنی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە و هەمو شەوێکیش بەردەوام هاتوچۆ قەدەغەکراوە.

ئەم بڕیارە لە موسڵ بۆتە هۆی نیگەرانی هاووڵاتیان بە تایبەتی کاسبکاران لەبەر ئەوەی کارەکانیان ڕادەوەستن و دەڵێن ئەگەر ڕۆژێک کار نەکەن گرفتیان بۆ دروست دەبێت.

لەیسەر عەبدولجەبار یەکێکە لە کاسبکارانی ناو بازاڕی موسڵ، بە دەنگی ئەمەریکای کاتێک قەدەغەکردنی هاتوچۆ ڕادەگەیەندرێت ئێمە زیانێکی زۆرمان لێ دەکەوێت ئەو دەڵێت " بۆ نمونە کاتێک فەرمانبەرێک لە ماڵەوەیە دەوام هەبێت یان نا ئەو موچوی خۆی وەردەگرێت بەڵام کاسبکاران و ئەوانە بە ڕۆژانە کاردەکەن ڕۆژێک کار نەکەن پێیانەوە دیارە."

ڕەزوان محەمەدیش داوا دەکات حکومەت هاوکاریی ئەوان بکات لە کاتێکدا ئەو قەدەغەکردنەی هاتوچۆیە ڕادەگەیەنن تا بتوانن ژیانیان بەرنەسەر.

بەڕێوەبەری تەندروستی نەینەواش بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند جێی خۆیەتی لەگەڵ ڕاگەیاندنی قەدەغەکردنی هاتوچۆدا هاوکاریی ئەوانەش بکرێت کە داهاتیان کەمە تا خەڵکی زیاتر پەیوەست بن بە ڕێنماییەکانەوە " من هیوادارم حکومەتی ناوەندی و حکومەتی خۆجێهیش کاتی قەدەغەکردنی هاتوچۆ هاوکاری خەڵکی بکەن و خۆراک و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکەن. تا هاووڵاتیان بتوانن لە ماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە.

دکتۆر فەلاح تایی ڕایشیگەیاند بەم نزیکانە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەگاتە عێراق و لە سەدا 20 ی بۆ خەڵکی دابین دەکرێت ئەوەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ هەوڵکانی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە.

ئەو گوتیشی لە ئێستادا ڕاهێنان بە کارمەندان دەکەین لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی ڤاکسینەکە " لە قۆناغی یەکەمدا هێزە ئەمنییەکان، کارمەندانی تەندروستی و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایانیان هەیە ڤاکسینیان بەردەکەوێت".

XS
SM
MD
LG