Accessibility links

شیانی هەیە دەزگای تەندروستی ئەمەریکا ڤاکسینی دژە کۆرۆنای جۆنسن پەسەند بکات


بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند ڤاکسینی دژە کۆرۆنای کۆمپانیای جۆنسن & جۆنسن، کە بە یەک بەش لێدەدرێت، لە تاقیکردنەوەکاندا دەرکەوتووە سەلامت و کاریگەرە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەوڵ دەدرێت لەم هەفتەیەدا بەکارهێنانی دەستبەجێی پەسەند بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەڵگەکانی بەر لە کۆبونەوەکەی ڕۆژی هەینی کاتێک شارەزایانی سەربەخۆ بڕیار لەەر ئەگەر و نەگەری بەکارهێنانی دەدەن، ڕایگەیاند ئەو ڤاکسینە لە سەدا 66 کاریگەربووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی حاڵەتەکانی کۆڤید-19 لە نێو 44 هەزار کەسی کە لە سەرانسەری جیهاندا تاقیکردنەوەیان لەسەر کراوە.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا زانیارییە نوێیەکانی نیشان دا کە ڤاکسینەکە لە سەدا 64 بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتە سوکەکان تا حاڵەتە قورسەکان کاریگەربووە .

بە شێوەیەکی گشتی ڤاکسینەکە لە 100% کاریگەربووە بۆ لە نەخۆشخانە مانەوەی کەسەکان پاش 28 ڕۆژی کە ڤاکسینەکەیان لێداوە.

جۆنسن & جۆنسن دەشڵێت ڤاکسینەکەی ئەو حاڵەتانەشی کەم کردۆتەوە کە نیشانەیان تیادا دەرناکەوێت و شارەزایان دەڵێن ئەمەش یەکێک بووە لە نیشانەکانی ئەوەی کە ڕەنگە لە ڕاستیدا گواستنەوەی نەخۆشییەکە ڕابگرێت.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کە هەتا ئێستا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس بەهۆی کۆڤید19 وە تیایدا گیانیان لەدەستداوە، هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ خێراکردنی بەرنامەی کوتانی بەڵام بەهۆی سنورداری کەرەستەکانی ڤاکسینی فایزەر و مۆدێر هەوڵەکانی سەرکەوتوو نەبوون.

کۆڤید-19 هەتا ئێستا توشی زیاتر لە 112 ملیۆن کەس لە جیهاندا بووە و زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 کەسیشی کوشتووە. حکومەتەکان لە پێشبڕکێدان بۆ بەدەستهێنانی ڤاکسینی کاریگەر تا ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکانیاندا کەمبکەنەوە.

XS
SM
MD
LG